فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
داکۆکی دەکەین کە ئاینی پیرۆزی ئیسلام سەرچاوەی سەرەکی یاسادانانبێت
9/5/2015

دیدار: زانیارمەلاعابید

لە دیداریکی تایبەتدا لەگەڵ دکتۆر شوان قەڵادزەیی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی چەند پرسیکی نوێ وروژاند

د.شوان قەڵادزەیی وتی: ھەرخانەوادەیەکی شەھیدان ئیشوکاری ھەیە و کارەکەی نایاسایی نیە بابەمنی بسپێرێت تابەباشی کارەکەی بۆئەنجام بدات .‌...

وتیشی : ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ھەمووئەولایەنەسیاسیانەی نوێنەرایەتییان ھەیە لەپەرلەمانی کوردستان لەو لیژنەیەدا ئەندامێتییان ھەبێت...

ڕاشگەیاند : گەندەڵیمان ئاشکراکردوە داومانەتە دیوانی چاودێری کە بریتیە لە ٤٠٠ تا ٥٠٠ ملۆن دینار بەھەدەردان و زۆر شتی تر...

بەشی یەكەم 


باسک نێت::چۆن لایەنەکان گەیشتنە ڕێک کەوتن بۆپیکھینانی لیژنەی ھەمواری دەستور؟

دکتۆر شوان قەڵادزەیی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی : بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان ئەم لیژنەیە بۆخۆی پەسەند کردنەکەی لەپەرلەمانی کوردستان بڕیارێکی مێژوییە واتە ئەم لیژنەیە لەپێشکەش کردنی پرۆژەیەکەوەھاتوە کەئێمە ئیمزامان تێدا کردوە پرۆژەکەخوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە دواتر پەسەند کراوە دواتر ڕیژەکەی دیاری کراوەکە ٢١ئەندامە سەرەتا ئێمە ھەموان باسی سازانمان ئەکرد بەڵام ئیستا ئەندامانی لیژنەکە بەجۆرێک دابەش کراوە بریتیە لەقۆرخ کاری ، بریتیە لەوەی کەوا پێنج لایەنی سیاسی کەحکومەتیان پیکھیناوە کۆنترۆڵی تەواوی ئەندامەکانی لیژنەکە بکەن جگە لە٣ ئەندام کەیەکێکیان بۆتورکمانە کەمافێکی ڕەوای خۆیانە دوەمیشیان بۆ کریستیانەکانە کەئەوانیش مافی خۆیانە ئەوەی کەماوەتەوە چوار لایەنی سیاسی یەک کورسییان بۆھێشتوینەتەوە زوڵمەکەلێرەدادەردەکەوێت کەئەوەش پێم وایە ئەوئاراستەی کەئەوان گرتویانەبۆدیاری کردنی ئەم کورسیە ‌کێشەکە ئەوەندەقوڵدەبێتەوە لەقەزیەی فەلەستین خراپتری لێدێ کەبەپیلان و موئامەراتی نێو دەوڵەتی نایانەوێ ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێ ، دیاری کردنی ئەم کورسیەش بۆچوار لایەنی سیاسی ، ھەربریتیە لەکێشەیەکیوا بەڵام نەک لەفەلەستین بەڵکوو لە کوردستان .


باسک نێت:ئێوە باس لەوەدەکەن سەرەتا بڕیاروابوو بەسازان ئەندامانی لیژنەکە یەکلابکرێنەوە ، ئایاسازان لەکوێدایە کە چوار لایەن یەک کورسیان بەرکەوتوە و لایەنیش ھەیە حەوتی بەرکەوتوە ٥ی بەرکەوتوە؟

د.شوان قەڵادزەیی:ھیچ بنەمایەکی سازان لەپێکھێنانی ئەولیژنە بەرچاو ناکەوێت بەڵکوو یاسایەکیان ھیناوە بەناوی سانتلیگۆکەئەو یاسایەش واتە بەکارھێنانی سیاسەتی زۆرینە لەدژی کەمینە ، یاخود سیاسەتێکی ئەمریکیە نایانەوێت ئەو لایەنانەی کەوابەھۆی بارودۆخێکەوە دەنگیان کەمی کردوە ڕۆڵیان ھەبێت وەک لایەنێکی سیاسی یاسایی، ئێستا ھەموو ئاراستەکان بۆئەوەیەکەئەو چوار لایەنە سیاسیە کەمن بەرگری لەخۆمان دەکەم وەک بزووتنەووەی ئیسلامی وە من بەناوی خۆمانەوە قسەدەکەم چونکە دەبوو ئێمە نەخزێنراباینە نێو کۆمەڵێک ئایدۆلۆجیا و بیر و ڕای جیاوازەوەئەمە حەقو مافیکی ڕەوای خۆمانە بەپێی پەیرەو ئەیڵێی بەپێی سازان ئەیڵێی بەپێی دەنگ ئەیڵێی بەھەرشتێک ئەیڵێی ئەبوایە مافی خۆمانمان پێ بدرابایە.


باسک نێت:بزووتنەوەی ئیسلامی مافی خۆیەتی ئەو کورسیەببات بەڵام ٣لایەنەکەی تر مافیان نیە؟

د.شوان قەڵادزەیی: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ھەمووئەولایەنەسیاسیانەی نوێنەرایەتییان ھەیە لەپەرلەمانی کوردستان لەو لیژنەیەدا ئەندمایتییان ھەبێت ، ھەرلەشوعیەکانەوە کە ھەرلەکۆنەوە لەم وڵاتەداھەبوون و مێژویەکیان ھەیە ، حیزبی سۆسیالست کەخاوەنی خەباتێکن تەنانەت من وتومە ھەرھیچنا وەک ڕێزدانان بۆکاکە حەمە کە وەک پێشمەرەگەیەکی گەنج لەبەرەکانی بەرگریەلەکوردستان کوڕێکی لەو پێناوەدا شەھیدبوو ھەرلەدەنگی حیزبەکەشی گەڕێ ئەگەر ڕێز لەخەباتی کەسە شۆڕشگێڕەکان بگیرابایە دەبوو ئەندامیتی ھەبوایە لەوەھا لیژنەیەکی گرنگدا ، لایەنەکانی تریش بەھەمان شێوە مادام باسی سازان دەکەین باسی ئەوەدەکەین ئەم وڵاتە باخاوەنی دەستور بێت دەبوو ھەمولایەک بەشدارییان بکردایە .


باسک نێت: کە باس لەپێکھێنانی لیژنەی ھەمواری دەستور کرا لێرە و لەوێ لیدوان دەدرا کە کەسانی دەرەوەی لایەنەسیاسیەکانی تیدابێت بەنمونە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لایەنی دادوەری و یاساناسانی ھەرێم ، بەڵام ئێستا لەکۆتاییدا ھەندێ لایەنی سیاسیش پەراوێز خراون ؟

د.شوان قەڵادزەیی:بەڵێ ئەوە خۆی بۆخۆی کۆنترۆڵی پێ دەڵێن ، کۆنترۆڵی لیژنەکە لەلایەن پێنج لایەنەوە ھەژدە ئەندمایان کۆنترۆڵ کردوە ٣ی ماوەتەوە ئەو سێیەش بەشیوازێکی تر کۆنترۆڵ کراوە ، ئەویش ھەرکۆنترۆڵ کردنە بەشێوازێک کەناکرێ ئێستە ئێمە ڕونی بکەینەوە.


باسک نێت:ڕونی بکەرەوە ئەم لیژنە بیست و یەک کەسیە ئەرکیان چیە؟

د.شوان قەڵادزەیی:بەڵێ پێش ئەوە دەبێ باسی خۆمان بکەین من پیشتریش ڕامگەیاندوە ئیتر ناوی لێ دەنێی پەیامێک ناوی لێ دەنێی نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانم کردوە ، ئابەو شێوەیەڕێز لەئۆپۆزسیۆن دەگیرێت ؟ ئاوا ڕیز دەگرن کەفراکسیۆنی شەشەم ھێزێکی خاوەن میژوو ھیزێکی ئایدۆلۆجیا ڕەسەن کەلە بیست و یەک کەسەکە ھەرھیچنا بەعەدالەتی خوایی عدالەتی سەرزەوی دەبوو کورسیەکەی ئێمەت دیاری کردبا ئینجا بیست کورسیەکەی تر قسەی لەسەر بکرایە ، چونکە ئێمە وەک ئۆپۆزسیۆن تاکەلایەنێکین ڕامان گەیاندوە ، ئەوان نایانەوێت ئۆپۆزسیۆن ھەبێت وەک پیشتریش ڕام گەیاندبوو وەک ئەندامی لیژنەی پەیڕەو تەنانەت لەلیژنەی پەیڕەو بیرێک ھەبوو کەوا لیژنەی دەستپاکی کەیەکێکە لەلیژنە گرنگەکانی پەرلەمانی کوردستان نیەتێک ھەبوو ئەو لیژنەیە ھەڵبگیرێت ، وەک ئەوە وایە ئەم وڵاتە بوبێتە شامی شەریف.


باسک نێت:بەڵام لەخولی پێشوی پەرلەمانی کوردستاندا ئۆپۆزسیۆن داکۆکی لەسەر ئەو لیژنەی دەست پاکیە ئەکرد؟

د.شوان قەڵادزەیی:لەبەر ئەوەی ئێستا شکستیان ھیناوە ، لەئاشکراکردنی گەندەڵیەکان ئاشکرای دەکەن بەڵام ئەنجامی نیە بەدوادا چونی بۆناکەن بوێرایەتی ئەوەیان نیە کەخۆیان لە بابەتە ھەستیارەکان بدەن ، ئەڵێن بانەمێنێ بۆئەوەی لەسەرمان نەکەوێت.


باسک نێت :ئێوە خۆتان بە ئۆپۆزسیۆن ناودەبەن ، ھەتا ئیستا چ گەندەڵییەکتان ئاشکراکردوە ؟

د.شوان قەڵادزەیی: کەئێمە ئەڵێین ئۆپۆزسیۆنین ،‌ ئۆپۆزسیۆنیش قەبارەی خۆی ھەیە ئیستە بەڕاستی ئەگە ٣٠ ئەندامت ھەبیت و ١ ئەندام بەتەنھا کاری گەری ھەیە ، گرنگ ئەوەیە ئێمە یەک ئەندامین بەتەنھا لەناو ھۆڵی پەرلەمان لەھەمووکاتەکاندا لەپشتی ھاوڵاتی بوین ، دەنگمان نەداوەتە وەزیرێک کەبە ماوەی ٤ساڵ ھەژمە و ھێرشی لەسەر بوو ، کە ئەو وەزیرە بوەتەمایەی ئەوەی کە داھاتی نەوت دیار نەبێت ، ئەوەبەپیی خویندنەوەی ئۆپۆزسیۆنی پیشوو کە ئیستا لە عومقی دەسەڵاتدان.


باسک نێت:بەقەبارەی خۆتان ھیچ گەندەڵییەکتان ئاشکرا کردوە ؟

د.شوان قەڵادزەیی:بەڵی گەندەڵیمان ئاشکراکردوە داومانەتە دیوانی چاودێری کە بریتیە لە ٤٠٠ تا ٥٠٠ ملۆن دینار بەھەدەردان بەڕاپۆرتی فەڕمی داومانەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ بەڕێوبەری دیوانی چاودێری قسەمان کردوە لیژنەی لەسەر پێکھینراوە ، کۆمەڵێک خەڵک دورخراوەتەوە ، بەڵام ئەنجامەکەی بەباشی نەگەشتوە ، لەھەندێک لەزانکۆکان کەلو پەل کڕدراوە وەێڵەکان گۆڕدراوە یان گۆڕانکاری تیدا کراوە ھەمویمان ئاشکرا کردوە ، کۆمەڵێک مافی ھاوڵاتیان لەسەر قەرەبوو کردنەوەی زەوی کشتوکاڵیی کە مافیان خوراوە ئێمە ئاشکرامان کردوە ، ھێناومانەتە وەزارەتی شارەوانی بڕیاری بەدەمەوەچونی بۆدەرچوە ، لەگەڵ دەیان و سەدان بابەتی تریش ، تەنانەت لەناو خودی پەرلەمانی کوردستان ، لەناو پەرلەمانی کوردستان کە خوار و خێچیەکان ڕودەدەن بۆئێمەیان باسدەکەن ، ئیمە لەگەڵ سەرجەم شۆفێرانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوینەوە کە تائێستا شتی وانەبوە لەناو پەرلەماندا گوێ لە و چینەی ناو بینای پەرلەمان بگیرێت.


باسک نێت: دەبێت ئۆتۆمبێلی پەرلەمان بۆکاری تایبەت بەکار بھێنرێت کە بەڵگە ھەیە ئۆتۆمبیلی پەرلەمانە و بەرمیلی نەوتی بارکردوە بۆئەمانە چیتان بە شۆفێرانی سەربە پەرلەمان وت؟

د.شوان قەڵادزەیی:ئەوەی ئەو کارەی کردبوو چایچیەکەی پەرلەمان بوو ھەڵەی کردوە و ھەرچەندە ئەوکارەی کەکردویەتی زۆر زۆر بچوکە ، بەڵێ بەدواداچونی بۆکراوە و ئۆتۆمبیلەکەی لێ وەرگیراوەتەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە ، بەڵام دەبێ ئەوە بزانین کە ئەو شۆفێرانە خزمەتێکی زۆر دەکەن لەناو پەرلەمانی کوردستان ، ئۆتۆمبیلی پەرلەمانیان پێیە ، فەرمانبەرەکان ھاتوچۆپێدەکەن ، زیاتر لەدەوامی ئاسایی ئەوان ڕۆژانە ٢کاتژمیر زیاتر کاردەکەن و قەرەبوشیان بۆنەکراوەتەوە ، ئەوە شانازیە بۆئێمە کە بەشدار نەبوین لەحکومەتێک کەوا ناتوانێت موچە دابین بکات .


باسک نێت:ڕەخنەھەیەلەسەر تۆ کە دەنگتان داوە بەھەندێک لەوەزیرەکان ؟

د.شوان قەڵادزەیی:من ئێستا بۆتان ڕون دەکەمەوە من لایەنەئیسلامیەکان کەبرامانن ناکرێ دەنگیان پی نەدەم.


باسک نێت:بەڵام تۆ ئۆپۆزسیۆنی ھەموو حکومەتی ؟

د.شوان قەڵادزەیی:نانەخێر مەرج نیە دژی ھەموو حکومەت بین ئیمە لاسایی ئۆپۆزسیۆنەکانی پیشوو ناکەینەوە کە ھەموو شتەکان بەخراپ ببینین ، پێم خۆشە بۆتان ڕون بکەمەوە بەنمونە وەزیری کاروباری شەھیدان ، وەزیرێکە پەیوەندیدارە بە کارو باری شەھیدانەوە ئێمە لەبزووتنەوەی ئیسلامی کۆمەڵێکی زۆر خانەوادەی شەھیدمان ھەیە ھەرخانەوادەیەکی شەھیدان ئیشوکاری ھەیە و کارەکەی نایاسایی نیە بابەمنی بسپێرێت تابەباشی کارەکەی بۆئەنجام بدات .


باسک نێت:شەھیدەکانتان موچەی شەھیدانەیان بۆدابین کراوە ؟

د.شوان قەڵادزەیی:بەڵێ ھەموو ئەو پێشمەرگانەی ئێمە کەلەسەنگەرەکاندا شەھید بوون بەفیشەک شەھید بوبن لەکاتی شەڕدا شەھید بوبن سەرجەمیان موچەی شەھیدانەیان ھەیە وارسێک نیە شەھیدانەی بۆدابین نەکرابێ ، باوەڵامی پرسیارەکەی پێشوت بدەمەوە بۆنمونە وەزیری پەروەردە من ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵام ھەموو ئیش و کارەکانم پەیوەندی دارە بەو وەزیرەوە ناکری ئەندام پەرلەمان ھەرلەسەرەتاوە بەربەرەکانێ لەگەڵ وەزیردا دەستپیکبتا .


باسک نێت:دەنگتان داوە بە وەزیری پەروەردە ، ھەمان ئەو وەزیرە ڕایگەیاندوە نابێت خوێندنی ئاینی لەخوێندنگەکاندا بمێنێ ، ھەڵویستی ئێوەچیە لەبەرامبەردا؟

د.شوان قەڵادزەیی:ئێمە پیمان ڕاگەیاندوە کە تۆھەڵەبویت کەخۆت داوە لەو باسە ئەگەر بتانەوێ ھەڵەی عبدالکریم قاسم دوبارەبکەنەوە ، ئاین لەقوتابخانەکان دەربھێنن ، ئەوە داڕوخانی ئەخلاقی لەکوردستان دەست پێدەکات ، ئەوانیش خۆلەخوێندنگەیەکی ئاینی ئیسلامییەوە پەروەردە نەبوون تا بێت بۆتۆ وەک وەزیری پەروەردە خزمەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکات ، ئەو لەتەنیشت وەزیرایەتیەکەی بەرنامەی خۆی ھەیە ئامانجی خۆی ھەیە ، من وەک ئۆپۆزسیۆنێک کەدەنگم دا بە لایەنەئیسلامیەکان بۆئەوەی نەڵێ ئەمانە بەرچاو تەنگن ، بۆیە من دەنگم داوە بەوەزیرێکی فراکسیۆنی گۆڕان ، دەنگم داوە بەوەزیرێکی فراکسیۆنی یەکیتی ، بەوەزیرێکی فراکسیۆنی پارتیش .


باسک نێت:تۆ ئێستە پەشیمان نیت لەودەنگەی کەداوتە بەدکتۆر پشتیوانی وەزیری پەروەردە؟

د.شوان قەڵادزەیی:تۆئەگەر باسی ھەڵوێست بکەیت لەم وڵاتە دەبێ ماڵئاوایی بکەیت و بچیتە دەرەوە ، لەکاتێکدا ئەوەبوە دەیان و سەدان کاری خویندکارمان لەخویندنگە و زانکۆکان کارمان بۆئاسان کردوون.


باسک نێت:ئێوە لەکابینەی پێشوی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا بەوەزیری ئەوقاف بەشداربون کەتاکە لایەنی ئیسلامی بون بەشداربون لەحکومەتدا لەھەمان کاتیشدا دوولایەنی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆنبون .

ئەوان دەنگیان بەوەزیرەکەی ئێوەدا؟

د.شوان قەڵادزەیی:بەشێکی زۆریان بەڵێ دەنگیان دا.


باسک نێت:دوبارە ئەپرسمەوە چونکە وەڵامی تەواوم دەست نەکەوت ، ئەم لیژنە ٢١کەسیە ئەرکیان چیە؟


د.شوان قەڵادزەیی : ئەرکی ئەو لیژنەیە ئامادەکردنی ڕەشنوسێکی دەستورە بۆھەرێمی کوردستان تابخرێتە ڕاپرسییەوە و لەدوای سەرکەوتنی ڕاپرسیەکە بە ٢لەسەر٣ ئەوکات ئەبینە خاوەنی دەستوری خۆمان .


باسک نێت:دەستورەکە ئیسلامی ئەبێت یان عەلمانی ؟

د.شوان قەڵادزەیی : ئێمە داکۆکی دەکەین کە ئاینی پیرۆزی ئیسلام سەرچاوەی سەرەکی یاسادانانبێت .


باسک نێت:قسەھەیەلەسەر ئەوەی کە دەستور عەلمانیبێت ؟

د.شوان قەڵادزەیی : ئەوانە دەنگێکی زڕن لەولا و لەولاوە ھەندێک ڕێکخراوی سیکۆلاریزم و قسەدەکەن ھەرچەندە ھێشتا مۆڵەتیشیان پێ نەدراوە بەڵام ڕاگەیاندنەکان بەتایبەت ڕوداو ڕیکلامێکی زۆریان بۆدەکات چاوپیکەوتنیان لەگەڵ ساز دەکات بەڵام ناکرێت سێلایەنی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان ھەبن ئەندامێتیشیان لەو لیژنەیەدا ھەبێ ، ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەوەی کەھەیەلەدەستورەکە دەبێ تۆختر بکرێتەوە و من پێم وایە جەماوەری لایەنەعەلمانیەکانیش ئەوە قبوڵ ناکەن کە بەڕەھایی باس لەبەعەلمانی کردنی دەستور بکرێت .


باسک نێت:ھەندێک لەئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حیزبە ئیسلامیەکان خۆیان داوائەکەن پاشگری ئیسلامی لەحیزبەکەیان بکەنەوە (لاالە الااللە)لەسەر پەرچەم و ئاڵاکەیان لابەن ، گومان ناکەیت کە ھەربەوجۆرەیش بیر لەدەستورەکە بکرێتەوە ؟

د.شوان قەڵادزەیی : من ھەڵوێستی لایەنە ئیسلامیەکان بەباشی ئەبینم ئەبێ ھەوڵ بدەین ئەو ڕیزانە بەھیزبکەین وە خۆشمان بەخاوەنی ئەو بەھێزیەبزانین ، پرۆژەکە بەھی خۆمان بزانین پێشم وایە زیاتر ھێزێکی ئیسلامی زیاتر ئەبێت بەناو نیشانی ئیسلامی شانازیبکات ، بەڵام جاری وایش ھەیە بەناو نیشانی ئیسلامیەوە ھێندە کاری خراپی کردوە کەوا لەسەر ناو نیشانەکە حساب کراوە و تەنھا قسەبوە ، حیزبی ئاک پارتی ھیچ ناو نیشانێکی ئیسلامی پێوە نیە بەڵام ئیستا ئەردۆغان سەرۆکایەتی ئومەتی ئیسلامی دەکات لەھەموو ئەو ھەڵویستانەی کەپەیوەستی بەھەڵوێستی ڕەسەنی ئیسلامی ھەیە بەڕێزیان زۆر لەپیشتری سەرکردە ئیسلامیەکانی عەرەبە.


باسک نێت:بیرکردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکردە ئیسلامیەکانی کوردستان وەک یەکن؟

د.شوان قەڵادزەیی : ئاخر بیرکردنەوەکە جیاوازە ئەو لە ئەوپەڕی دەسەڵاتدایە ئێمە لەھیچ جومگەیەکی دەسەڵاتدا نین ئێمە لەتەنکاوی دەسەڵاتداین بەدولایەنەکەی تریشەوە ، ھەرچەندە ئەبێ خۆشمان بەکەم نەزانین بەڵام گرفتی ئێمە نەبونی یەک ڕیزیە ، یەکڕیزی خۆمان بەھێزبکەین ئەگونجێ ئەوەی لەتورکیا ھەیەلەکوردستانیش بەرھەم بھێنرێت ، ئێمە نەبونی ‌سەرکردەیەکی زۆر گەورە کاری تێ کردوین ، سەرکردەیەکی گەورە لەتوانایداھەیە میلەتێک بجوڵێنی دەتوانێ جەماوەرێکی زۆر بۆخۆی کێشبکات .


باسک نێت:ئەندامێکی باڵای حیزبێکی خاوەن پێگەی عەلمانی لەکوردستان لەماوەکانی ڕابردودا کاری کرد و ڕێکخراوێکیشی دامەزراند بەناوی دابڕان بەمانای ئەوەی دابڕانی دین لەکۆمەڵگا دین لەدەوڵەت ، ترستان نیە وەک ئیسلامیەکان ئەمە بکەنە پێوەر لەناو پرۆژەی دەستوردا لەکاتێکدا زۆرینەی ئەندامانی لیژنەی ھەمواری دەستور عەلمانیە؟

د.شوان قەڵادزەیی : پەرلەمانتار ھەیە سەنگ و قورسایی خۆی ھەیە من قسەم لەگەڵیان کردوە لە فراکسیۆنەجیاوازەکان ھەموان وتویانە بەتوندی ڕوبەڕوی ئەو بیرو بۆچونە ئەبینەوە کە پێگەی ئیسلام لەدەستوردا لاواز بکرێت ، من ھەتا ئیستا پەرلەمانتارێکی ژیرم نەبینیوە خۆی یەکلابکاتەوە و بڵێت بائەم دەستورە عەلمانی بێت .


باسک نێت:ھۆکارچیبوو ھەموولایەنەکانی پەرلەمانی کوردستان ئەندامیان نەبوو لەو لیژنە دا؟

د.شوان قەڵادزەیی : یەکلاکردنەوەی کورسیەکان بەیاسایەک کراوە کە یاسای سانتلیگۆیە.


باسک نێت:ھۆکارەکەی تەنھا سانتلیگۆبوو ، کەکورسیەکەی ٤لایەنەکە یەکلانەکرایەوە؟


د.شوان قەڵادزەیی : ئەگەرسازان نەبوو دوای سازان پەنا دەبرێت بۆ سانتلیگۆ سانتلیگۆیش ئەندام نابەخشێ بە کورسیەک دەبێ گروپ بێت ئەگەر گەیشتە گروپ ئەوکات کورسی پێدەدرێت ، بۆنمونە تورکومان ٥کورسیە ١ئەندامیان پێ بەخشراوە ، کریستیانەکان ٦کورسییان ھەیە ١کورسیان پێ بەخشراوە ، ئێمەیش وەک گروپ بۆمان دانراوە .


باسک نێت:کەواتە ئیوە گروپێکن یان وەک گروپ تەماشادەکرێن (ئێوە چوارلایەنەکە)؟


د.شوان قەڵادزەیی: نەخیر لەیاساکەدا ئەگەر گروپ نەبی ٥٠ھەزار دەنگیش بھینی کورسیت بەرناکەوێت بە سانتلیگۆکە.


باسک نێت:خۆئێوە گروپ نین ؟


د.شوان قەڵادزەیی : ئاخر ئەگەر بە سانتلیگۆبکریت ئەگەر بەگروپیش دانەنرێین ئەو کورسیەش بەرناکەوێت .


باسک نێت:کورسیەک بۆچوار لایەنە واتە بزووتنەوەی ئیسلامی ، حیزبی سۆسیالیست ، حیزبی شوعی ، ئاراستەی سێھەم، ئایا ئەم ١کورسیە بۆکێ ئەبێت؟

د.شوان قەڵادزەیی : ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی کورسی ھیچ کەسێکمان ناوێت وەک خۆمان وەک ئۆپۆزسیۆن وەک شەشەم فراکسیۆن وەک ئەوەی کەئێستا ئێمە ھەین بەو شیوە بڕیاربدرێت کورسیەکمان ھەبێت لەو لیژنەیە بەبێ خستنەپاڵی ھیچ لایەن و ئایدۆلۆجیایەکی جیاواز ئەوکات کورسیەکە قبوڵ دەکەین و دەبینە ئەندامی ئەو لیژنەیە ، ئەگەر بمان بەستنەوە بەھەرشتێکی تر ئەو کورسیەمان ناوێت و ئەوکات ھەڵویستی خۆمان ڕادەگەیەنین.


باسک نێت:قسەی زۆرتان لەم بارەیەوە کردوە لەماوەکانی ڕابردودا سەرۆکایەتی پەرلەمان یان سەرۆک فراکسیۆنەکان ھاتون بەدەمتانەوە؟

د.شوان قەڵادزەیی : ھەموو سەرۆک فراکسیۆنەکان بەبێ جیاوازی ئەڵێن ئێمە ئامادەین بەسازان واز لەکورسیەکی خۆمان بھێنین بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی .


باسک نێت:قبوڵتان کردوە ؟

د.شوان قەڵادزەیی : نەخێر قبوڵمان نەکردوە .


باسک نێت:بەڵام ئەگەر قبوڵی نەکەن خۆنوێنەرتان نابێت ؟

د.شوان قەڵادزەیی : بەبێ ئێمە ناکرێت من ئێستە پێم وایە لابردنی ئیمە لەھێڵە سورەکانە ڕاستە ویژدانی خەڵک باڵانسی دابەزیوە بەڵام کاتێک دەگاتە حەق ناتوانرێ بەسەریدا تێپەڕین ، خۆشتان بینیوتانە و گوێبیستی بوون لەسەرۆک فراکسیۆنەکان کەدەڵێن ئێمە ئامادەین کورسی بدەین بەفڵان لایەن یان بەفڵان لایەن یەک لەوانە ناوی بزووتنەوەی ئیسلامی دەھێنرێت .


باسک نێت:ئەگەر لیژنەکە پێکھینرا و ئەوکورسیەشی کە بۆچوار لایەنەکە دانراوە لایەنێکی غەیری بزووتنەوە بیبات ئەوکات ھەڵوێستی ئێوە چیدەبێ داوای یاسایی تۆمار دەکەن یان وەک دەنگە فەوتاوەکەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بێدەنگ ئەبن ؟

د.شوان قەڵادزەیی: دڵنیابە ئەگەر ئەو کورسیە وەرگیرێت زیاتر بەلای ئێمەدایە لایەنەکانی تر ئامادەن بەیاننامەدەربکەن ئامادەن ڕەدی بکەنەوە من نامەوێت خۆم ببەستمەوە بەشتی تر ئێمە سیاسەتی سەربەخۆی خۆمانمان ھەیە لەپەرلەمانی کوردستان دەیھێڵینەوە بۆبڕیاری کۆتایی ، من گەشبینم بەدەستور پیموایە پەسەند کردنی دەستور ھەنگاوێکی گەورەیە بۆسەربەخۆیی کوردستان بەباشی نازانم کێشە دروست بکرێت بۆھیچ لایەنێک لەبەشداری کردنی نوسینەوەی دەستور ، من بە حیزبەکەی خۆمم ڕاگەیاندوە بەسەرکردایەتی و بەڕابەری گشتی و مەکتەبی سیاسیم ڕاگەیاندوە ھەڵویستی خۆیان دەربڕن لەو بارەیەوە من وتومە کورسیەکم ناوێت بەبەخشینبیت بەخیرخوازیبیت ، لەپەنای خەڵکی تربێت بەڕەزامەندی کۆمەڵیک لایەنی تربێت ، لەمێژوی حیزبەکەی مندا بنوسرێتەوە کە بزووتنەوە کورسیەکی وەرگرت ئەندامی لیژنەی دەستور بوو بەڵام بەھۆی خۆیەوە نا ، بەھۆی لایەنێک یان چەند لایەنێکەوە بوو .


باسک نێت:ھەرچەندە بەسەرکردایەتی حیزبەکەت ڕاگەیاندوە بەڵام ھەتا ئیستا کە من وتۆ گفتوگۆدەکەین کە ٧-٥ە و ڕۆژی ٥شەمەیە نەوتەبێژ نەمەکتەبی سیاسی نە سەرکردایەتی نەڕابەری گشتی ھیچ لێدوان و ڕاگەیاندراوێکیان نیە ؟

د.شوان قەڵادزەیی: بۆئەم بابەتە و بۆزۆر بابەتی تریش پێم ڕاگەیاندوون من چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی ئەوان دەکەم ئەوان وتویانە چۆن بەرژەوەندی گشتی تێدایە چۆن دەگونجێت خۆت لەپەرلەماندا ئەوە بکە بەتایبەت ڕابەری گشتی .


لیرەوە دەتوانی گوێ لە تەواوی دیدارە بگریت


وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure