فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
د.شوان قەڵادزێی : قه‌یرانی دارایی بۆلایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نیه‌ ، بۆبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌یه‌ ئه‌وه‌تا كه‌ناڵ داده‌خات
14/5/2015

 دیدار : زانیار مه‌لاعابد جاف


به‌شی دووه‌م و كۆتایی دیداری تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دكتۆر شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ...


باسك نێت : ئایا قه‌یرانی دارایی به‌واقیعی له‌كوردستاندا بونی هه‌یه‌ ؟  ...........    پێتوایه‌ 30 حوزه‌یران دوباره‌ ببیته‌وه‌ ؟


ئێوه‌ گله‌یی له‌ئۆپۆزسیۆنی پێشوی په‌رله‌مانده‌كه‌ن بۆچی پێشوتر پشتگیریتان نه‌كردن؟

دكتۆر شوان قه‌ڵادزه‌یی: وه‌الله ئه‌و وته‌یه‌ی تۆ زۆر جوانه‌ ئێمه‌ ئه‌بێ ڕه‌خنه‌ له‌خۆمان بگرین.....

قه‌یرانی دارایی بۆهاوڵاتی هه‌یه‌ ، بۆفه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌ ، بۆپیشمه‌رگه‌ هه‌یه‌....


باسك نێت: پێت وانیه‌ په‌راوێزخستنی هه‌ندێك لایه‌ن نمونه‌ وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه‌خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری و خه‌باتی شاخ و شاری هه‌یه‌ و بۆگه‌یشتن به‌م ئازادی و ئه‌زمونه‌ی كوردستان ده‌ریایه‌ك خوێنی به‌خشیوه‌ ، جۆرێك نیه‌ له‌بێویژدانی یان ده‌یانه‌وێت بزووتنه‌وه‌ په‌راوێز بخه‌ن ، زۆر له‌م قسانه‌تان كردوه‌ به‌ڵام پێمباشه‌ به‌ڕونی بزووتنه‌وه‌ له‌لایه‌ك و كۆی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌لایه‌كی تر، ئایا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ بێ ویژدانی نیه‌؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی: من وه‌ك وتومه‌ ئه‌بو ئه‌و كورسیه‌ی ئێمه‌ پێشی فراكسیۆنه‌ گه‌وره‌كان ده‌ست نیشان بكرابایه‌ من ئێستا ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌مواری په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانم ، له‌ناو ماده‌یه‌كی په‌یره‌و شوێنی ئۆپۆزسیۆنمان كردۆته‌وه‌ ، من به‌رگریم له‌و مافانه‌ كردوه‌ داكۆكیم كردوه‌ ، مافی ئۆپۆزسیۆن ، پێناسه‌ی ئۆپۆزسیۆن ، پێگه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌ماندا پێگه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌لیژنه‌كاندا ، ته‌نانه‌ت گه‌یاندومانه‌ته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ ئۆپۆزسیۆن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌بێت سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكیبیت ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی بێت سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤبێت ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌هواڵاتییه‌وه‌ له‌ژیر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆندابێت ، ئیمه‌ ده‌بێ هه‌بین به‌بێ بونی ئێمه‌ بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ دروست ئه‌بیت ، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌م رۆ نان و مێژوو ناخورێت ئه‌م باسانه‌ بۆ ماسته‌ر و بۆ دكتۆرا و بنوسینه‌وه باشن‌ تانه‌وه‌كانی داهاتوو سودی لێ وه‌رگرن ئیستا زۆری و كه‌می ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت .


باسك نێت: ئه‌گه‌ر باسی ته‌نها ئه‌و چوار لایه‌نه‌بكه‌ین كه‌ كورسیه‌كه‌یان بۆدانراوه‌ ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ده‌نگی خۆی كورسی به‌ده‌ست هێناوه‌ و به‌سیستمی كۆتا نه‌بوه‌ ، مافی به‌بزووتنه‌وه‌نیه‌ كه‌ به‌بێ بیرلێكردنه‌وه‌ كورسیه‌كه‌ی ڕاده‌ست بكریت؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی: ئه‌مه‌ ڕاستیه‌كه‌‌ ، هه‌مولایه‌ك دانی پێداناوه‌ ، له‌ناو دانیشتنه‌كاندا ده‌ڵێن چۆنده‌بێ لایه‌نێك به‌مافی خۆی له‌كورسیه‌ك زیاتر ده‌نگی هیناوه‌ ئه‌ندامی نه‌بێت به‌ڵام لایه‌نێك به‌كۆتا و به‌ 7هه‌زار و كه‌متر و زیاتر ده‌نگی هیناوه‌ ئه‌ندامی هه‌بێت ، ئه‌مه‌ ڕاستیه‌كه‌ ناشاردرێته‌وه‌ بۆیه‌ سه‌نگ و قورسایی گرنگه‌ ئه‌گه‌ر ئیمه‌ به‌ده‌نگ و حه‌قی خۆمان نه‌چوباینه‌ په‌رله‌مان ئێسته‌ لیدوانه‌كانی منیش هه‌ڵوێسته‌كانی منیش لاوازی پێوه‌دیارده‌بوو ، ئه‌و ده‌نگه‌ بوێره‌ی كه‌ئێمه‌ هه‌مانه‌ له‌په‌رله‌ماندا ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌  زانیاری كاك مه‌لاعابده‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌كاك ئاراس محمده‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورمان و گه‌رمیان و كوێستان و قه‌ڵادزێ و ڕانیه‌ و سلیمانی و ژاراوه‌ و ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری كوردستانه‌وه‌هه‌یه‌ كه‌وای له‌من كردوه‌ قسه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بكه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێته‌ سه‌رخه‌ت ، فراكسیۆنه‌كان بێنه‌ سه‌رخه‌ت ، ڕاگه‌یاندنی پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ دوابخرێت ، فراكسیۆنه‌كان پرۆتۆكۆله‌كه‌ واژۆنه‌كه‌ن .


باسك نێت: واته‌ كۆتایی به‌دانیشتنه‌كان نه‌هێنراوه‌ ؟ واژۆی كۆتایی نه‌كراوه‌ ؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی : نه‌خێر كۆتایی نه‌هاتوه‌ نامه‌كان گه‌شتوه‌ته‌ده‌ستی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان به‌ڵام فراكسیۆنه‌كان وتویانه‌ واژۆی ناكه‌ین ، هێشتا ماویه‌تی ، له‌به‌رئه‌وه‌ی قرتاندنی ئێمه‌ ئاسان نیه‌ ، به‌س من مه‌خابن بۆئه‌وه‌ ده‌خۆم كه‌به‌خۆماندا نایه‌ینه‌وه‌ ، ئێمه‌ هه‌رخه‌ریكی خواردنی نان و مێژوین ، ئێمه‌ ده‌بێ بزانین له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ چه‌ند شوینمان داگیركردوه‌ ، ڕاسته‌ خاوه‌نی هه‌زار شه‌هیدین ، خاوه‌نی گیراوی بێسه‌ر و شوینكراوین ، كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌رمان دیار نیه‌ ، به‌ناحه‌ق بیسه‌رو شوین كراون ، كه‌مئه‌نداممان هه‌یه‌ هه‌مویمان هه‌یه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌ی زه‌ویه‌ ئه‌وه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ده‌نگدانه‌وه‌ ‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌بێ كارێك بكه‌ین كه‌ موشته‌ریه‌كانمان زیاتربێت ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه‌ خه‌ڵكی تر هه‌ڵده‌بژێردرێن ئێمه‌ هه‌ڵنابژێردرێین پێویسته‌ به‌خۆماندا بچینه‌وه‌ .


باسك نێت: لیدوان و چاوپیكه‌وتنه‌كانی تۆ كاری گه‌ری هه‌بوو یان هه‌وڵه‌كانی تۆ كاری گه‌رییان هه‌بوو ، یان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌خۆیاندا چونه‌وه‌ و به‌وه‌یان زانی كه‌نادادپه‌روه‌رییان كردوه‌ به‌رامبه‌ربه‌ بزووتنه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ ئه‌ندامی هه‌بێت ؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی : ئه‌وڕۆژه‌ی كه‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری گیرا و سازانه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا ، به‌ڵام پرۆتۆكۆله‌كه‌یان واژۆنه‌كرد ، سوپاسی خوائه‌كه‌م من له‌هه‌موو ویستگه‌كان هه‌م له‌هه‌مووكۆبونه‌وه‌كان هه‌م هیچ كۆبونه‌وه‌یك نیه‌ من تێیدا نه‌بم ، شه‌رم و شكۆیه‌ك هه‌یه‌ به‌رامبه‌رمان ، حسابمان بۆده‌كرێت ، بۆپێگه‌ی سیاسیمان بۆڕابردومان بۆئێستامان هه‌م بۆ حیزبه‌كه‌مان هه‌میش بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌، هه‌میش بۆهه‌ڵویسته‌كانمان ، ئێستا هه‌موو په‌رله‌مانتار و فراكسیۆنانه‌ی كه‌ ڕه‌خنه‌یان له‌وه‌زیری سامانه‌ سورشتیه‌كان ده‌گرت له‌م خوله‌دا ده‌نگیان پێداوه‌ ، ئێمه‌ ده‌نگمان پێی نه‌داوه‌ ، هینانی سه‌دان هه‌زرا ده‌نگ به‌و ڕاگه‌یاندنه‌بوو كه‌ده‌یانوت ئه‌و پیاوه‌ سه‌رسپیه‌ سامانی ئه‌م وڵاتی به‌ده‌سته‌ و كه‌س نازنێ چی به‌سه‌ردێنێ ، ئێمه‌ ئه‌زانین ئه‌م پیاوه‌ سه‌رسپیه‌ باشه‌ و خراپه‌شی هه‌یه‌ باشه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یاندۆته‌ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌نگمان نه‌داوه‌تێتێ .


باسك نێت: ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ی كه‌له‌سه‌ر شاشه‌ی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو ون بوون ئێوه‌ هه‌وڵتان نه‌داوه‌ كاری له‌سه‌ر بكه‌ن پیشانی خه‌ڵكی بده‌نه‌وه‌؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی : ئێمه‌ باسمان كردوه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ڕاسته‌وخۆ به‌وته‌نكه‌رانه‌ به‌داهاته‌كه‌ی كه‌وه‌زیری داراییه‌ ، پرسیومانه‌ به‌ڕێزت به‌به‌ڵێ و به‌نه‌خێر وه‌ڵاممان بده‌ره‌وه‌ ، ئاگاداری داهاتی ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ی؟به‌ڵێ یان نه‌خێر هه‌ڵبژێره‌ ، ئه‌ڵێ نه‌خیر، ئه‌و نه‌خیره‌ باڕۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌ ئۆپۆزسیۆن ڕۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆ كاری له‌سه‌ر بكه‌ن چونكه‌ من به‌ته‌نها چیبكه‌م ؟ من ئه‌وه‌نده‌ی پێم بكرێ له‌ناو په‌رله‌مان له‌ناو كۆبونه‌وه‌كان ده‌یكه‌م به‌ڵام ده‌بێ خه‌ڵكی خۆمان كاری له‌سه‌ر بكات و بیوروژینێت ، له‌هه‌ریمی كوردستان ، ئێمه‌ پێویستمان به‌ خۆدا چونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ .


باسك نێت: سانتلی گۆ به‌یاسایی كردنی دیكتاتۆریه‌ت نیه‌؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی:ئه‌زانی چۆنه‌ كاكه‌ به‌نمونه‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوو 10كورسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌ به‌ده‌كورسییه‌وه‌ 2ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ی پیدراوه‌ ، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی 1كورسی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌یه‌ و داوای ئه‌ندامێكی لیژنكه‌یش ئه‌كه‌ین سانتلیگۆ دادپه‌روه‌ری تێدایه‌ به‌ڵام كیشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌م ناخوێنێته‌وه‌ ، بۆیه‌ ئه‌مه‌ باشترین وێستگه‌یه‌ كه‌وا ئیمه‌ له‌هه‌ه‌بجه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ین به‌خۆماندا بێینه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ناوچه‌كانی ترله‌مڕۆدا كه‌سێك لایه‌نیك كه‌ جه‌ماوه‌ر پشتگیری نه‌كات نابێته‌ ڕاستی و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت .


باسك نێت: پێتوانیه‌ كه‌ جاران ته‌نها دوولایه‌نی سیاسی ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ كردبوو به‌ڵام ئێسته‌ بوه‌ته‌ پێنج؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی : پێنج لایه‌ن حكومه‌تیان پێكهێناوه‌ حكومه‌تیان دروست كردوه‌ ، خۆیان ده‌ڵێن ئێمه‌ به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌چین ، ئه‌وان سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی خۆیان جیبه‌جی ده‌كه‌ن .


باسك نێت: پرسیارێك هه‌یه‌ كه‌ده‌ڵێ ئێوه‌ خۆتان خۆتانتان بچوك كردوه‌ته‌وه‌ ، ئیتر بۆچی ڕه‌خنه‌ له‌پێنج حیزبه‌كه‌ ئه‌گرن كه‌ به‌بچوكی حسابتان ئه‌كه‌ن،به‌ومانایه‌ی كه‌ئیوه‌ هه‌تا ئیستا ڕاگه‌یاندنێكتان نیه‌ كه‌له‌ئاستی پێویستا بێت ، كه‌ناڵیكی ئاسمانیتان نیه‌ كه‌ناڵێكی محه‌لیتان نیه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كه‌تان نیه‌ وێبسایتێكی به‌هێزتان نیه‌؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی :  وه‌الله ئه‌و وته‌یه‌ی تۆ زۆر جوانه‌ ئێمه‌ ئه‌بێ ڕه‌خنه‌ له‌خۆمان بگرین ، ڕه‌خنه‌ له‌كه‌سی تر نه‌گرین،  ئێمه‌ به‌خۆماندا بچینه‌وه‌ ، كاره‌كانمان شه‌فاف بێت ، خه‌ڵكیشمان هه‌بوو به‌رده‌وام خه‌ریكی گله‌یی و گازنده‌بوو به‌ڕاستی حه‌قیش نیه‌ ، هه‌روه‌ها قه‌یرانی داراییشمان هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ش هه‌رنیشانه‌ی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی دارایی خۆمانبوه‌ له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا ، حه‌قیشه‌ كه‌ده‌ڵیی بۆكه‌ناڵمان نیه‌ جاری واهه‌یه‌ كه‌سێك بۆخۆی كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌یه‌ مامۆستایه‌كی ئاینیه‌ كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌یه‌ ئێمه‌ حیزبیكین و به‌رده‌وام ده‌ڵێین ئێمه‌ وامان كرد و ئه‌مه‌مان كرد، ئه‌مانه‌ هه‌مویان قسه‌ن نابێته‌ ڕاستی ، ئیوه‌ مافی خۆتانه‌ داوابكه‌ن.


باسك نێت: ئێوه‌ گله‌یی له‌ئۆپۆزسیۆنی پێشوی په‌رله‌مانده‌كه‌ن بۆچی پێشوتر پشتگیریتان نه‌كردن؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی : من وه‌ك خۆم له‌خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا جه‌نابی مامۆستای وه‌زیر ئاگاداره‌ مه‌به‌ست له‌ (مامۆستا محمد عمر عبدالعزیز)له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی وتم ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌دۆڵی هاوڵاتی بین باشه‌ ، له‌دۆڵی سته‌م و زوڵم نه‌بین ، زۆربه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانییه‌وه‌هه‌یه‌ ، شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانیه‌ ، هه‌مومان ده‌بێ دانی پێدا بنێین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوم به‌شداری مه‌یدانه‌كانی ئازادی بكه‌ین ، من خۆم به‌شداریم كردوه‌ و لیدوانیشم داوه‌ ، ئیدانه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌رانم كردوه‌ ئیدانه‌ی به‌زۆرچۆڵكردنی مه‌یدانه‌كانی ئازادیم كردوه‌ ، به‌شێك له‌ڕیكخراوه‌كانی ئێمه‌ له‌وانه‌ په‌یوه‌ندی ئیسلامی خوێنكارانی كوردستان له‌زۆر شوێندا به‌شداری كردوه‌ ئێمه‌ له‌زۆر بابه‌تدا پشتیوان بووین ، پشتیوانی كردن به‌ڕێژه‌ ده‌كرێت ، بۆنمونه‌ دوو په‌رله‌مانتاری كوردستان چ ڕۆڵیك ده‌بینێ ، ئێمه‌ به‌ته‌نهایش زۆر لاوازین به‌ته‌نها زۆركه‌ ڕۆڵمان ده‌بێت كاری گه‌ریمان ده‌بێت لیسته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆچی بردویه‌تیه‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی به‌رته‌سكی نیه‌ وه‌خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵه‌ پێش ئه‌وه‌ی مسوڵمانه‌كان ده‌نگی پێ بده‌ن ئه‌رمه‌نه‌كان و مه‌سیحیه‌كان ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن .ده‌بێ به‌خۆماندا بچینه‌وه‌ ده‌نا به‌م شێوه‌ی كاركردنی ئێمه‌ جگه‌ له‌نه‌خۆشی و عوقده‌ دروست كردن بۆئه‌ندامان هیچی لێ چاوه‌ڕوان ناكرێ.


باسك نێت: گره‌نتی چیه‌ كورسی كه‌مه‌ئاین و كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك به‌كار نه‌هێنرێت ؟ پێشتر ئه‌وه‌ بینرا به‌نمونه‌ له‌پێكهێنانی حكومه‌ته‌ مه‌ركه‌زیه‌كه‌ی هه‌ولێر.

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی : ئه‌وه‌ش تێبینیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك به‌كار نه‌هێنرێن ، كۆتا خۆی پێویسته‌ ده‌بێ كریستیان و توركمانه‌كان كورسیان هه‌بێت به‌ڵام گرنگه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ سه‌ربه‌خۆ بن سه‌رنجی خۆی هه‌بێت نه‌ك وه‌ك ئه‌شكه‌وت ده‌نگ بداته‌وه‌ .


باسك نێت: به‌ڵام حكومه‌تی مه‌ركه‌زی هه‌ولێر پیك هینرا ته‌نها به‌به‌شداری لیستیك و ئه‌ندامانی كه‌مه‌ ئاین و نه‌ته‌وه‌كان ، هه‌رچه‌نده‌ فراكسیۆنه‌كانی سه‌وز و نیلی و خزمه‌ت ڕه‌خنه‌یان هه‌یه‌ و نزیكه‌ له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی :  به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مرۆ هه‌رچۆن ڕۆژنامه‌ی سیبه‌ر هه‌یه‌ ئاوایش لیستی سێبه‌ر هه‌یه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی به‌هیزی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی سیاسی ، دیاره‌ ئه‌و لایه‌نه‌سیاسیه‌ش به‌رنامه‌ی بۆ هه‌یه‌ له‌ئه‌نجامی به‌رنامه‌ و كاركردن وای كردوه‌ كه‌ كۆمه‌ڵیك لایه‌ن به‌لای لایه‌نێكدا بشكێنه‌وه‌ ، به‌ڵام بۆمیژوو ئه‌مه‌ زۆر خراپه‌ ، چ وه‌ك ده‌سه‌ڵات چ وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆیان به‌نوینه‌ری پیكهاته‌كان ده‌زانن .


باسك نێت: بۆڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستور ده‌بێ بۆدواجار بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆلایه‌نه‌سیاسیه‌كان ؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی :  ئه‌و لیژنه‌ 21كه‌سیه‌ كاری ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی ده‌ستوره‌ ، نوێنه‌ری ئه‌و لایه‌نه‌سیاسیانه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕۆژانه‌ له‌كاتی گفت و گۆكردن له‌سه‌ر ماده‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ وه‌ك چۆن مامۆستا ئه‌رك ئه‌دات به‌سه‌ر ته‌له‌به‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ئه‌رك ئه‌دات به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا كه‌ ئه‌و مادانه‌ بخوێننه‌وه‌ ئه‌وانه‌ دیراسه‌ بكه‌ن ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ نوێنه‌ری ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ ڕاویژ ده‌كه‌ن به‌حیزبه‌كه‌یان .


باسك نێت: سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ كێیه‌؟له‌لیستی زۆرینه‌ ده‌بێت ؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی   :  ئه‌و لیژنه‌ 21كه‌سیه‌ دیاری ده‌كات به‌دلنیاییه‌وه‌ هه‌رواده‌بێت به‌ڵام لیژنه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێت ( سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر ) .


باسك نێت: ئه‌گه‌ر لایه‌نێك بكشێته‌وه‌ له‌لیژنه‌كه‌ چی ده‌كرێت ئه‌وكات ؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی : كشانه‌وه‌ نیه‌ لیژنه‌كه‌ به‌سازان بڕیار ده‌ده‌ن هیچ ماده‌یه‌ك ناڕوات تا هه‌موان سازانی له‌سه‌ر نه‌كه‌ن .


باسك نێت: بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر بڕگه‌یه‌ك له ده‌ستور خرایه‌ به‌رباس و گفتوگۆ كردن و كۆی لایه‌نه‌كان گه‌شتنه‌ سازان ته‌نها به‌نمونه‌ یه‌كگرتوی ئیسلامی پێی ڕازی نه‌بوو؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی : هه‌موار ده‌كریته‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌درێت ڕه‌زامه‌ندی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت ، به‌سازان ده‌كریت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستوره‌ هیی هه‌موان بێت ، نه‌ك هیی لایه‌نێكبێت یان ئه‌جێندای لایه‌نێكی تێدا جێ بكرێته‌وه‌ .


باسك نێت: پێتوایه‌ 30 حوزه‌یران دوباره‌ ببیته‌وه‌ ؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی :  به‌و پێیه‌ی ئێستا هه‌یه‌ ده‌ستور فریای ئه‌وه‌ناكه‌ویت بخرێته‌ ڕاپرسییه‌وه‌ و ڕه‌شنوسه‌كه‌ ئاماده‌بكرێت و جه‌ماوه‌ر ده‌نگی پێ بدات و ببینه‌ خاوه‌نی ده‌ستور ، ده‌بێ یاسای سه‌رۆكایه‌تی كوردستان هه‌موار بكرێته‌وه‌ ، یان ده‌سكاری بكرێ ، به‌پێی یاساكه‌ی 30 حوزه‌یرانیش له‌بڕگه‌یه‌كیدا هاتوه‌ له‌دوای ته‌واو بونی ئه‌و دوو ساڵه‌ به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم درێژ ناكریته‌وه‌ .


باسك نێت: دوباره‌ نابێته‌وه‌ ؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی :  یاسای 30حوزه‌یران ئاوا هاتوه‌ ، كاتی خۆی زۆرینه‌ ئه‌م یاسایه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌ ،


باسك نێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه‌ بێته‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ وه‌ك فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌نگ ئه‌ده‌ن به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی : ئێمه‌ له‌شورای ناوه‌ندی بڕیارمانداوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت .


باسك نێت: واته‌ ئه‌گه‌ر مه‌سعود به‌رزانی كه‌ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ له‌په‌رله‌ماندا دوباره‌ خرایه‌وه‌ ده‌نگدان له‌په‌رله‌مانی كوردستان فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تاكه‌ ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌نگی پێئه‌دات ؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی :  ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕوبدات ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شورا قسه‌بكه‌ین و بگه‌ینه‌ بڕیاری كۆتایی ، ئێمه‌ ده‌نگمان نه‌داوه‌ته‌ حكومه‌ته‌كه‌ به‌سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌جێگره‌كه‌ی به‌زۆرێك له‌وه‌زیره‌كانی .


باسك نێت:گره‌نتی چیه‌ له‌و‌ماوه‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه‌ ده‌ستور سازانی له‌سه‌ر بكرێت ؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی  :  گرێ كوێره‌ی زۆری له‌به‌رده‌ستداهه‌یه‌ به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوم هه‌رچۆنێكه‌ ئه‌م لیژنه‌ ده‌ست به‌كاربێت ، قسه‌شمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌فراكسیۆنه‌كان كه‌ هه‌رچۆنیكبێت ئێمه‌ ببینه‌ خاوه‌نی ده‌ستوری خۆمان ئه‌گه‌ر هه‌ندێك كه‌م و كوڕیشی هه‌بێت باشتره‌له‌وه‌ی كه‌ ئێستا ئێمه‌ له‌بۆشایی ده‌ستوریدا بمێنینه‌وه‌ .


باسك نێت: به‌ده‌ر له‌ده‌ستور ئایا هه‌ر به‌ڕاست و دروستی قه‌یرانی دارایی له‌كوردستاندا بونی هه‌یه‌؟

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی  :  قه‌یرانی دارایی بۆلایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نیه‌ ، به‌ڵام بۆخه‌ڵك هه‌یه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی جاران ده‌هاته‌ وه‌زاره‌تی دارایی و دابه‌شی ده‌كرد ئێستا ئه‌و پاره‌یه‌ نیه‌ ، له‌به‌غداده‌وه‌نایه‌ت ، به‌ڵام داهاتێكی زۆری نادریار هه‌یه‌ داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌كان داهاتی فڕۆكه‌ خانه‌كان باجی ناوخۆیی ، ڕۆشتنی نه‌وت به‌ته‌نكه‌ر ، ئه‌مانه‌ هه‌مویشی نادیاره‌ ، ئه‌م قه‌یرانه‌ ڕه‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر حیزبه‌ده‌سه‌ڵات داره‌كان ، ئه‌وه‌تا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلام كه‌ناڵ داده‌خات ئه‌وانیش كه‌ناڵی ئاسمانی (عیملاق )ده‌كه‌نه‌وه‌.

باسك نێت: كۆتا پرسیار داهاتی ئه‌ونه‌وته‌ی له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه‌ ڕه‌وانه‌ده‌كرێت داهاته‌كه‌ی تاڕاده‌یه‌ك ڕونه‌ ! ئه‌ی داهاتی ته‌نكه‌ره‌نه‌وته‌كان كه‌له‌ڕێگه‌ی خاڵه‌سنوریه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ده‌كرێت؟ئه‌ی باجه‌كان ؟


د.شوان قه‌ڵادزه‌یی   : به‌نمونه‌ داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌كان پێویسته‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆحكومه‌تی مه‌ركه‌زی و وه‌زاره‌تی دارایی عیراق  ئه‌مه‌ یاسایه‌ ، به‌ڵام ڕه‌وانه‌ نه‌كراوه‌ ته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێت هه‌رێمێكی فیدراڵیبین ئه‌مه‌ یاساكه‌یه‌تی ، من پرسیارم له‌وه‌زیری دارایی كرد داهاته‌كانی ناوخۆی هه‌رێم لێی ئاگاداریت ؟ وتی نه‌خێر من ئاگاداری ئه‌و داهاتانه‌ نیم نه‌هی خاڵه‌ سنوریه‌كان نه‌هی ته‌نكه‌ره‌ نه‌وته‌كان نه‌هی باجه‌كان.


باسك نێت: دوباره‌ ئه‌پرسمه‌وه‌ ، ئایا قه‌یرانی دارایی به‌واقیعی له‌كوردستاندا بونی هه‌یه‌ ؟


د.شوان قه‌ڵادزه‌یی   : قه‌یرانی دارایی بۆهاوڵاتی هه‌یه‌ ، بۆفه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌ ، بۆپیشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ ، بۆحكومه‌ت به‌تێكڕایی نه‌هاتنی به‌شه‌بوجه‌ی %17ی هه‌رێم قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستاندا جێگیر كردوه‌ ، لایه‌نه‌كانی تریش كه‌ خاوه‌نی كۆمپانیا و پرۆژه‌كانی بیابان و نۆكان و كوێ و كوێن پاره‌ی خۆیان ناخه‌نه‌ خزمه‌ت هاوڵاتیانی كوردستانه‌وه‌ .

زانیار مه‌لاعابد جاف : سوپاس بۆئه‌و كاته‌ كه‌پێمنات به‌خشی ماندومان كردیت


دكتۆر شوان قه‌ڵادزه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان : دوباره‌ سوپاس و ده‌ستخۆشی و ماندونه‌بونیم هه‌یه‌ بۆ هه‌مولایه‌كتان سه‌ركه‌وتوبن...

وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure