فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
ژیان نامه‌ی دکتۆر زاکیر نایکن
5/6/2015

ئامادەكرنی سامان محمد 

(زاکیر عبدالکریم نایک) ناسراو به‌ (زاکیر نایک) یاخود (دیداتی گه‌وره‌) له‌ (18/10/1965) له‌ (مۆمبای - هندستان) له‌دایک بووه‌ ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسه‌ له‌ بواری پزیشکی و نه‌شته‌رگه‌ریدا له‌ زانکۆی (مۆمبای) ، له‌ ساڵی (۱۹۹۳) وه‌ سه‌رقاڵی بانگه‌وازه‌ بۆ "ئاینی پیرۆزی ئیسلام" وه‌ هه‌ریه‌ک له‌کتێبه‌ ئاینیه‌کانی (ئیسلام-مه‌سیحیه‌ت-یه‌هودیه‌ت-هیندۆسی-بوزی)یه‌کانی له‌به‌ره‌ .............
وه‌ به‌ڕێوبه‌ری که‌ناڵی (ئاشتی-Peace TV)ه‌ که‌ که‌ناڵێکی جیهانی ئیسلامیه‌ و زۆربه‌ی کۆڕ و دیبه‌یته‌کانی له‌م که‌ناڵه‌وه‌ په‌خش کراوه‌ ، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ ڕێگای (گۆڤار-کاسێت)ه‌وه‌ چالاکیه‌کانی بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

***له‌ ساڵی (۲۰۰۹) کتێبێک چاپ کرا به‌ ناوی (۵۰۰ کاریگه‌رترین که‌سایه‌تیه‌کانی ناو ئیسلام) که‌ شایه‌نی باسه‌ د.زاکیر نایک یه‌کێکه‌ له‌و ۵۰۰ که‌سه‌ و ناوی له‌ کتێبه‌که‌دا هاتووه‌ ........

***ئامانجی د.زاکیر نایک چییه‌؟

- ئامانجی د.نایک ئه‌وه‌یه‌ که‌ چڕی فیکری گه‌نجانی موسوڵمانان بخاته‌ سه‌ر ئاینه‌که‌ی و واهه‌ست نه‌که‌ن که‌ ئاینه‌که‌یان کۆنه‌په‌رسته‌ و ببێته‌ شتێک بۆیان که‌ شه‌رمی پێوه‌ بکه‌ن له‌ جیاتی شانازی .

***د.زاکیر نایک به‌ زانای گه‌وره‌ی ئیسلامی (شێخ احمد دیدات) سه‌رسام بووه‌ و قوتابی شێخ دیدات بووه‌ ، له‌ ته‌مه‌نی ۲۲ ساڵیدا ، له‌ساڵی (۱۹۸۷) پێی ئاشنا بووه‌ و به‌ دیداری شاد بووه‌ ......

***بۆچونی د.زاکیر نایک سه‌باره‌ت به‌ ئیسلام :-

- ئاینی ئیسلام ئاینێکی مه‌نتقیه‌ و له‌گه‌ڵ بیر و هزری مرۆڤدا ده‌گونجێت ، وه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیانی مرۆڤی تێدایه‌ ، بۆ نمونه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا زیاد ۱۰۰۰ ئایه‌تمان هه‌یه‌ که‌ ئایه‌تی زانستین و زانست تازه‌ پێی گه‌یشتووه‌ له‌وانه‌ش زانستی (کۆرپه‌له‌زانی) ، وه‌ ده‌ڵێ : موسوڵمانان به‌رده‌وام له‌ زیادبوندان و خودای گه‌وره‌ له‌پشتمانه‌ ، که‌ نمونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێ : له‌ ۹/۲۰۰۱ هه‌تا ۷/۲۰۰۲ واته‌ له‌ دوای ڕوداوه‌که‌ی (۱۱/SEP) و له‌ ماوه‌ی ۹ مانگدا زیاد له‌ (34000) ئه‌مریکی موسوڵمان بوون ......! (23000) هه‌زار که‌سیش له‌ ئه‌روپا مسوڵمانبون

***که‌ناڵی (Peace TV) که‌ که‌ناڵی (د.نایک)ه‌ ، ئه‌م که‌ناڵه‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۲ له‌ وڵاتی هیندستان قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ په‌خش بکرێت ، وه‌ خودی خۆشی له‌ ساڵی ۲۰۱۰ وڵاتی (به‌ریتانیا) (UK) ی لێ قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ و ناتوانێت بچێته‌ ناو ئه‌و وڵاته‌وه‌ .......

***بۆچونی د.نایک سه‌باره‌ت به‌ (EVOLUTION) په‌ره‌سه‌ندن :-

- په‌ره‌سه‌ندن ته‌نها گریمانه‌یه‌که‌ ، وه‌ هیچ شتێکمان نییه‌ به‌ موتڵه‌قی بیسه‌لمێنێت که‌ شتی له‌و شێوه‌یه‌ هه‌بووبێت جگه‌ له‌هه‌ندێک بیردۆز که‌ دروسکراون ده‌مێکه‌ له‌ڕێگای ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م ڕه‌تکراونه‌ته‌وه‌ که‌ دروسکراون.

***بۆچونی د.نایک سه‌باره‌ت به‌ تیرۆرست :

وه‌ ده‌ڵێ : ئه‌گه‌ر جه‌نگان دژی دوژمنانی ئیسلام تیرۆرستی بێت ئه‌وا هه‌موو موسوڵمانان تیرۆرستن !! به‌ڵام به‌پێی به‌ڵگه‌ی قورئان هه‌رکه‌سێک بێتاوانێک به‌بێ هیچ هۆکارێ بکوژێ ئه‌وه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تیت کوشتبێت ......!!!

له‌ ساڵی ۳۱/۷/۲۰۰۸ د.زاکیر نایک ڕایگه‌یاند که‌ هێرشی سه‌ر دوو تاوه‌ره‌ بازرگانیه‌که‌ی (نیو یۆرک) له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌مریکا (جۆرج بۆش) خودی خۆیه‌وه‌ بووه‌ ....!

***له‌ دیبه‌یته‌ به‌ناوبانگه‌کانی :-

- د.نایک که‌ به‌ سه‌ده‌ها کۆنفڕانس و دیبه‌یتی هه‌یه‌ که‌ به‌زۆری له‌ وڵاتانی (ئه‌مریکا-که‌نه‌دا-به‌ریتانیا-ئه‌فریقای باشور-سعودیه‌-ئیماڕات-مالیزیا-فلیپین-سه‌نگافور-ئوسترالیا ) وه‌ وڵاتانی دی به‌ڕێوه‌ چووه‌ ، که‌ به‌ هه‌زاره‌ها خه‌ڵکی له‌سه‌ر ده‌ستی موسوڵمان بوون ، ئه‌مه‌ش چه‌ند دیبه‌یتێکی به‌ناوبانگی :-

*1/4/200 له‌ به‌رامبه‌ر (ویڵیام کامبێڵ) له‌ (شیکاگۆ) له‌ (ئه‌مریکا) ، له‌ ژێر ناونیشانی (قورئان و ئینجیل له‌ ڕۆشنایی زانستدا ) ........

*له‌ به‌رامبه‌ر (شانکار) له‌ ژێر ناونیشانی (چه‌مکی خودا له‌ ئیسلام و هیندۆیزمدا) .........

*۱/۲۰۱۱ له‌ ڕێگه‌ی ڤیدیۆوه‌ له‌ هیندستانه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا.

***له‌ به‌رهه‌مه‌ نوسینه‌کانی :-

- پرسیاره‌ باوه‌کانی بێ باوه‌ڕان سه‌باره‌ت به‌ ئیسلام .

- چه‌مکی خودا له‌ ئاینه‌ سه‌ره‌کیه‌کاندا .

- ئایا قورئان و زانستی سه‌رده‌م ده‌گونجێن پێکه‌وه‌ یاخود نا ؟

سه‌رچاوه / (العربية & Wikipedia (English

***خه‌ڵاته‌ به‌ناوبانگه‌کانی :-

- "خه‌ڵاتی که‌سایه‌تی ئیسلامی له‌ ساڵدا " بۆ ساڵی ۲۰۱۳ .

- ۵/۱۱/۲۰۱۳ له‌ وڵاتی مالیزیا .

-۲/۲/۲۰۱۵ خه‌ڵاتی مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ بۆ خزمه‌تکارانی ئیسلام

وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure