فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز: باشترین بژارده‌، هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌
19/10/2015

رابه‌ری‌ گشتی بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستانی‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت باشترین بژارده‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ حزبه‌ سیاسییه‌كان متمانه‌یان به‌ی ه‌كتر نه‌ماوه‌.
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری‌ گشتی بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستانی‌ عیراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ تایبه‌ت له‌ خه‌ندان ده‌ڵێت: "تائێستاش عه‌قڵی‌ خێڵ به‌سه‌رماندا زاڵه‌، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ متمانه‌بوون تێیدا له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ خوێنه‌".

دۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چۆن ده‌بینیت؟

عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز: به‌گشتی‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان باش نییه‌ و خراپه‌، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و سیستمه‌ بێ‌ بناغه‌ و شله‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چونكه‌ سیستمی‌ شل به‌رگه‌ی‌ قه‌یرانه‌كان ناگرێت.
ئه‌م دۆخه‌ی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێشبینیكراو بوو، چونكه‌ ئێمه‌ كه‌ قسه‌مانده‌كرد له‌گه‌ڵ پارتی‌ و گۆڕان قسه‌كانیان گله‌یی بوو له‌ یه‌كتر.

پارتی‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی‌ گۆڕان ویستبێتی‌ كردوومانه‌ داوای‌ هه‌ر پۆستێكی‌ كردبێت پێمانداون، حسابی‌ لیستی‌ دووه‌مان بۆ كردووه‌، به‌ڵام به‌ نه‌فه‌سی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ حكومه‌تدا ئیشیان كردووه‌، گۆڕانیش ده‌ڵێت ئه‌و چاكسازییانه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ داوامانكردبوو نه‌كرا، ئه‌وه‌بوو ئه‌م گله‌یانه‌ گه‌یشت به‌م ده‌رئه‌نجامه‌.

واته‌ حزبه‌ سیاسییه‌كان نه‌فه‌س درێژ نه‌بوون بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ و په‌له‌یان كرد؟

عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز: وڵاتی‌ ئێمه‌ 23 ساڵه‌ بارودۆخێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ و به‌ یه‌ك دوو ساڵ چاك نابێت،  به‌دڵنیاییه‌وه‌ حزبه‌كان زۆرجار نه‌فه‌سیان كورته‌.

هۆكاری‌ رێكنه‌كه‌وتنی‌ لایه‌نه‌كان بۆچی‌ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌؟

عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز: ئێمه‌ وه‌ك میلله‌تی‌ كورد ده‌بێ‌ ره‌خنه‌ له‌ عه‌قڵیه‌تی‌ خۆمان بگرین، چونكه‌ تائێستاش عه‌قڵی‌ خێڵ زاڵه‌ به‌سه‌رماندا، ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته‌ متمانه‌بوون تێیدا له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ خوێنه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك خزمی‌ بێت یان هاوشاری‌ بێت زیاتر متمانه‌ی‌ هه‌یه‌ تا كه‌سێكیتر، به‌ واتایه‌كیتر عه‌قڵی‌ خێڵه‌كی‌ متمانه‌ی‌ كه‌مه‌ به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی‌ و به‌رده‌وام نا ئارامه‌.

یه‌كێكیتر له‌ سیفاته‌ خراپه‌كانی‌ عه‌قڵی‌ خێڵه‌كی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕوای‌ به‌ دیراساتی‌ سیاسی‌ نییه‌، حه‌زده‌كات هه‌موو شته‌كان خۆی‌ ئه‌زموونی‌ بكات.
ئێمه‌ هاوارمان كرد له‌ حزبه‌كان ئه‌م ره‌فتارانه‌ی‌ كه‌ ئێوه‌ ده‌یكه‌ن ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ دوو ئیداره‌ییه‌، به‌قسه‌یان نه‌كردین تا لوتیان دای‌ به‌ كێشه‌كه‌دا، ئێسته‌ش هاوار ده‌كه‌ین ده‌ڵێین ئه‌م ره‌فتاره‌ سیاسییه‌ی‌ ئێوه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیه‌.

به‌و پێییه‌ بێت ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ ململانێ‌ سیاسییه‌كان بگاته‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ؟

عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز: ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ و به‌م نه‌فه‌سه‌ به‌رده‌وامبن بێگومان ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆ ده‌بێت، چونكه‌ ناكرێت  حزبه‌ سیاسییه‌كان متمانه‌یان به‌یك نه‌بێت.

ئێستا هه‌رێمی‌ كوردستان بێ‌ سه‌رۆكه‌، یاخود هێشتا مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌؟

عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز: له‌م بارودۆخانه‌دا ده‌بێت عاقڵانه‌ ره‌فتار بكه‌ین، ئێمه‌ ده‌ڵێین دوو هێز هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌روه‌ها دوو زۆنیش هه‌یه‌، ناكرێت له‌ زۆنی‌ زه‌ردا ئیهانه‌ی‌ ره‌مزێكی وه‌ك بارزانی‌ بكه‌ی‌ به‌ناوی‌ چاكسازییه‌وه‌، ناشكرێت له‌ زۆنی‌ سه‌وزدا ئیهانه‌ی‌ مام جه‌لال بكه‌ی‌ به‌ناوی‌ چاكسازییه‌وه‌، من ده‌ڵێم ماده‌م دوو هێزی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ ده‌بێت سروشتی‌ ئه‌م دوو هێزه‌ بخوێنینه‌وه‌، له‌پاشان هه‌نگاوی‌ چاكسازی‌ بنێین.

كه‌ ده‌ڵێین كه‌سێك سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌ من نه‌مكردووه‌، مێژوویه‌ك كردوویه‌تی‌ تۆ ناتوانیت لایبه‌یت، كه‌س هه‌یه‌ له‌ ئێستادا له‌ جێگه‌ی‌ بارزانی‌ كرابێت به‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، كه‌ كه‌س نه‌بێت ئه‌وا هه‌ر ئه‌و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌.
له‌ ئێستادا به‌شێوازی‌ كرداره‌كی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌، پێنج حزبه‌كه‌ش خۆیان ده‌ڵێن ئێمه‌ رازی بووین كه‌ دوو ساڵیتر ویلایه‌تی‌ بارزانی‌ درێژ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم رێكنه‌كه‌وتوون، خۆ ئه‌وانیش تا ئه‌مكاته‌ هه‌ر به‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زانن.

پێتان باشه‌ چی بكرێت، بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئه‌م بارودۆخه‌ی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان؟

عیرفان عه‌لی‌ عه‌زیز: پێموایه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕان ده‌ركرێت له‌ ده‌سه‌ڵات چاره‌سه‌رێكی‌ باش نابێت، ئه‌گه‌ر به‌م شێوازشه‌ بمێننه‌وه‌، به‌ڵام متمانه‌ له‌ نێوانیاندا نه‌بێت ئه‌وه‌ش خراپه‌ و بارودۆخی‌ خه‌ڵك خراپتر ده‌بێت.
پێشنیازم ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئاینده‌دا ئه‌م حزبانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ و ئه‌و قسانه‌شی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌یڵێن به‌ گه‌نجه‌كانمانی‌ بڵێن، نه‌ك له‌ كۆبوونه‌وه‌كان قسه‌یه‌ك بكه‌ن و قسه‌یه‌كی‌ دیكه‌ش به‌ گه‌نجه‌كان بڵێن، ئه‌وه‌ زیاتر ئه‌و گه‌نجانه‌مان والێده‌كات كه‌ گه‌نجانه‌تر بیر بكه‌ونه‌وه‌.
ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌م شێوازه‌ حكومڕانییه‌ به‌رده‌وام نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ باشترین بژارده‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌.

هه‌ڵوێستان چییه‌ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ شاره‌كانی‌ كوردستان؟

عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز:  خه‌ڵك مافی‌ خۆیه‌تی‌ داوای‌ مافه‌كانی‌ بكات، هیچ میلله‌تێكیش نییه‌ هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ باش بێت، سه‌یری‌ وڵاتانی‌ هه‌موو جیهان بكه‌ زیندانه‌كانیان پڕه‌ له‌ تاوانبار، له‌كاتێكدا كه‌سانێكی‌ پاك و بێتاوان داوای‌ مافی‌ خۆیان ده‌كه‌ن چه‌ندین كه‌سی‌ تاوانبار و نه‌فس خراپ و تاڵانچی‌ له‌گه‌ڵیان تێكه‌ڵ ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ كۆنتڕۆڵی‌ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ ناكرێت.

ئه‌و حزبانه‌ی‌ كه‌ به‌ نه‌فه‌سی‌ ئۆپۆزسیۆن كارده‌كه‌ن،  ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندان بكه‌ن مه‌ردانه‌ رایبگه‌یه‌نن كه‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و خۆیان رێكیبخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكێكی‌ تاوانبار به‌هۆی‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ باره‌گا نه‌سوتێنێت.
ئه‌و حزبانه‌ ئه‌م بارودۆخه‌یان به‌وه‌ له‌كۆڵ نابێته‌وه‌ بڵێن ئیدانه‌ی‌ ئه‌و توندووتیژیانه‌  ده‌كه‌ین كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا رووده‌دات.

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ده‌ستی‌ هه‌بووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا، ئێوه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونن؟

عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز: من قسه‌م له‌گه‌ڵ برایانی‌ بزووتنه‌وی‌ گۆڕان كردووه‌ و پێیان وتم، ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستمان نه‌بووه‌ له‌ سوتاندنی‌ باره‌گاكانی‌ پارتی، گۆڕان پێیوایه‌ كه‌ خه‌ڵكێكی‌ گێره‌شێوێن و تاوانبار چووه‌ته‌ ناو خۆپیشانده‌ران و ئه‌و كاره‌ی‌ كردووه‌.

دوای‌ خۆپیشاندانه‌كان بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان بڕیاریدا نێوه‌ندگیری‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا بكات، ئه‌و هه‌وڵانه‌تان به‌چی‌ و كوێ گه‌یشت؟

عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز: دوای‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فونه‌وه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ كرد، بارزانی‌ مه‌وقیفی‌ زۆر مه‌ردانه‌ بوو، پێیوتم كه‌ خه‌فه‌ت ده‌خۆم به‌م بارودۆخه‌ و پێم ناخۆشه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ روویداوه‌، پێشیوتم كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ نه‌خه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ رێگه‌چاره‌ بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ و نه‌هێڵێت باره‌گای‌ حزبی‌ تر له‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌ولێر و دهۆك و پیرمام بسوتێنرێت. 

دوو جار قسه‌م له‌گه‌ڵ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لیش كردووه‌، ئه‌ویش هه‌ڵوێستێكی‌ مه‌ردانه‌ی‌ هه‌بوو، پێشی‌ وتم ئاماده‌ین بۆ هه‌موو پێشنیازێك كه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ به‌ره‌و ئاشتی‌ به‌رێت.
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ش قسه‌مانكردووه‌ و هه‌موویان پێیان خۆشه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ كۆتایی‌ پێبێت، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم له‌ ئاستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حزبه‌كان كه‌سیان نیه‌تی‌ خراپیان نییه‌. له‌ئێستادا لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ كێشه‌یان نییه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، له‌ هه‌وڵداین پارتی‌ و گۆڕان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌.

دوای‌ دروستبوونی‌ ئه‌م بارودۆخه‌ی‌ كوردستان، وڵاتانی‌ زلهێزی‌ جیهان تێڕوانینیان چۆن بۆ كوردستان ده‌بێت؟

عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز: خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌رییه‌كی‌ خراپی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ناوبانگی‌ كوردستان، چونكه‌ وڵاتانی‌ گه‌وره‌ی‌ جیهان پێیانوابوو كوردستان پێگه‌یه‌كی‌ دیموكراسی‌ و خۆشگوزه‌رانی‌ تێدایه‌، كه‌ ده‌بینن خه‌ڵك خۆپیشاندان ده‌كات دژی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و هه‌وڵی‌ دابینكردنی‌ مافه‌كانی‌ خۆیان ده‌ده‌ن، بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پێداویستییه‌كان دابین نه‌كراوه‌.
سوتاندنی‌ باره‌گای‌ حزبی‌ زۆر به‌ سلبی‌ دشكێته‌وه‌ له‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان، هه‌روه‌ها رێكنه‌كه‌وتنی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كاریگه‌ری‌ خراپی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بۆچوونی‌ وڵاتانی‌ جیهان.

له‌م بارودۆخه‌ی‌ ئێستای‌ كوردستاندا وڵاتانی‌ زلهێزی‌ جیهان پشتگیری‌ پارتی‌ ده‌كه‌ن یاخود بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان؟
عیرفان عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز: وڵاتانی‌ جیهان به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئێستا جیهان ده‌به‌ن به‌ڕێوه‌ به‌ روسیاشه‌وه‌، شتێك هه‌یه‌ كه‌ خودای‌ ئه‌وانه‌ كه‌ پێی‌ ده‌وترێت ئابووری، ئه‌وان سوجده‌ بۆ ئه‌و خوایه‌یان ده‌به‌ن كه‌ ناوی‌ ئابوورییه‌، مه‌رامی‌ ئابووری‌ ئه‌وان لای‌ هه‌ركه‌سێك بێت ئه‌وان بۆ لای‌ ئه‌و ده‌چن.

وڵاتانی‌ زلهێزی‌ جیهان ناوی‌ هیچ كه‌سێك و حزبێك ناهێنن و بڵێن ئێمه‌ لایه‌نگرین، به‌ڵام سوده‌ ئابوورییه‌كانیان له‌هه‌ر كوێ بێت ئه‌وان له‌وێن، ئه‌گه‌ر پشتگیری‌ هه‌ولێریش بكه‌ن نایانه‌وێت سلێمانیان له‌كیس بچێت.

وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure