فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
كورته‌یه‌ك له‌ژیانی سه‌ركرده‌ مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم ده‌ڵه‌مه‌ڕی
11/11/2015

مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم ده‌ڵه‌مه‌ڕی له‌ساڵی 1953 له‌گوندی ده‌ڵه‌مه‌ی نزیك هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌دایك بووه‌و دواتر له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید درێژه‌ به‌خوێندنی دیراساتی ئسلامی ته‌واوكردوه‌

پاشان به‌هۆی بارودۆخی تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ زۆر و سته‌می به‌عس نه‌یتوانیوه‌ درێژه‌ به‌خوێندنی بدات, له‌ساڵی 1970دا ژیانی هاوسه‌ریپێكهێناوه‌و له‌ساڵی 1987له‌ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدله‌گه‌ڵ مامۆستایان هیجره‌تی كردووه‌ بۆ وڵاتی ئێران و له‌ساڵی 1987له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دا درێژه‌به‌خه‌باتی خۆی داوه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ی به‌ئه‌مه‌ك و ئازا درێژه‌به‌خه‌باتی خۆی داوه‌ له‌نێو بزوتنه‌ووه‌ی ئیسلامی دا ,هه‌میشه‌ نمونه‌یادیرێكی چالاك و سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ئه‌مه‌ك و ڕۆح سوك ده‌ست پاكی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ بووه.

هه‌ر وه‌ك له‌زاری خۆیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌كاتی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دا ده‌چێته‌ خزمه‌تی مامۆستا ملا عوسمان وپێی ده‌ڵێت بۆچی تۆ له‌م كاته‌دا بزوتنه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نی و چه‌ند جارێك تكای لێ ده‌كات كه‌ هۆ كاره‌كه‌ی پێ بڵێ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:وه‌ڵاهی له‌خه‌وم دا پێغه‌مبه‌رم(درودی خوای له‌سه‌ربێت)بینی ئه‌مرپێكردوم كه‌ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ ڕابگینم ڕاسته‌وخۆ مامۆستا ملا ابراهیم هه‌رله‌وڕۆژه‌وه‌ به‌یعه‌ت ئه‌دات به‌مامۆستاملا عوسمان و له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی درێژه‌به‌خه‌باتی خۆی ده‌دات مامۆستا ملا ابراهیم هه‌ر له‌لاویه‌تیه‌وه‌ دۆستێكی خۆشه‌ویستی مامۆستا ملا عوسمان و مامۆستاملا علی مامۆستا ملا عمر بووه‌ ,كاتێك حزبی به‌عس فشار دێنێت بۆ سه‌ر مامۆستایان وهه‌رهشه‌ ده‌كاته‌ سه‌ریان مامۆستا ملا ابراهیم هه‌ڵده‌ستێت ئالتونی خیزانه‌كه‌ی ده‌فروشیت ده‌یداته‌ ده‌مانچه‌یه‌ك تا پاسه‌وانی ئه‌و ماموستا به‌ریزانه‌ی ڕابونی ئیسلامی بكات .هه‌ر بۆیه‌ به‌پیاوێكی رۆح و سوك و ئه‌مین وده‌ستپاك و زمان پاك ناسراوه‌ و خۆشه‌ویستی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كه‌ و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و رابوونی ئیسلامی بووه‌.

مامۆستا ملا ابراهیم وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار پۆست و جێگای تایبه‌تی بۆ دیاری كراوه‌ به‌ڵام ئه‌و هیچ كات پۆست وجێگای تایبه‌تی بۆخۆی نه‌ویستوه‌ به‌ فه‌رمانی مامۆستایانی ڕابه‌ی ئه‌ركی دارایی پێسپێردراوه‌ و له‌كۆنگره‌ی نۆدا به‌بێ ئاماده‌یی خۆی و ویستی خۆی هه‌ڵبژێردرا به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئسلامی و به‌رپرسی دارایی و له‌ كۆنفرانسی پێنجی 2010دا جارێكی دیكه‌ متمانه‌ی پێدرایه‌وه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌متمانه‌ی پێدراوه‌ته‌وه‌و وه‌ك به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێزه‌وه‌و به‌رز نرخێندراون.

له‌گه‌ڵ ڕازیبوون به‌قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌ له‌ڕۆژی 11/11/2010 له‌ ئه‌نجامی به‌جێهێنانی ئه‌ركی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌دوایی گه‌ڕانه‌وه‌یی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌هه‌ولێره‌وه‌ بۆ سلێمانی به‌هۆی ڕوداوی ئۆتۆمبیله‌وه‌ كۆچی دوایی ده‌كات وگیانی پاكی به‌په‌روه‌ردگاری ده‌سپێرێت و له‌مه‌ڕاسیمێكیدا و له‌ئاپۆڕای خه‌ڵكدا له‌ سه‌رگۆڕه‌پانی ئه‌باعوبه‌یده‌ی ئه‌نساری, ته‌رمی مامۆستا ملا ابراهیم به‌خاك سپێرا....

5bb06a2ac4d5e167ea56fa971e47a4f52347f84eac0d77c26f9dacdc7c262508 (2).jpg

1911885_709842452432126_7557643739995288687_n.jpg

40c3127d3d4a19e766b44a0d967cfb564271ed586aa79955e1534f7e1af9c86d (2).jpg

587b9416e3fe27c9f14afb9eb313ecf6d1d4356ecdf7a0e439ba232eff2d4856.jpg

67041686_108026683667777767_o.jpg

balen (26).jpg

balen (61).jpg

وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure