فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌شی لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان
1/1/2017

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌شی لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان

دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌ نێوان سێ‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كه‌ به‌ به‌شداری لیژنه‌ی هاریكاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 31/12/2016 یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌ كوردستان به‌ به‌شداری كه‌سی یه‌كه‌می هه‌رسێ‌ لایه‌نه‌كه‌و نوێنه‌رانی لیژنه‌ی هاریكاری ڕێكخراوه‌كان ئه‌نجامدرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تێرو ته‌سه‌لی باس له‌ یه‌كڕیزیی ناوماڵی ئیسلامییه‌كانی كوردستان‌و دانانی میكانیزمی كرداریی بۆ كاری هاوبه‌شی نێوانیان تاوتوێ‌ كراو، له‌و میانه‌دا بڕیاردرا كه‌ ده‌سته‌یه‌كی باڵای كاری هاوبه‌ش پێكبهێنرێ‌، بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی یه‌كخستن‌و یه‌كگرتنی ئیسلامییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی قۆناغ به‌ندیی.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانییه‌ ئامانج لـێ‌ی وێڕای تۆكمه‌كردن‌و به‌هێزكردنی ته‌وژمی ئیسلامیی كوردستان‌و پاراستنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی له‌دیارده‌ دزێوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و توندڕه‌ویی‌و تیرۆرو هه‌روه‌ها گه‌شه‌دان به‌ ڕه‌وتی هاوسه‌نگ‌و میانڕه‌و.

بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كانی كوردستان هه‌رده‌م فاكته‌رێكی ئیجابیی‌و بنیاتنه‌ربن له‌سه‌قامگیركردنی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌كتیڤكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیی سیاسیی ڕاسته‌قینه‌و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی‌و ناعه‌داله‌تیی‌و هێنانه‌كایه‌ی شه‌فافیه‌ت له‌چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی سامانی گشتیی‌و باشكردنی باری بژێو و گوزه‌رانی هاوڵاتییان به‌گشتیی‌و توێژی فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌ خۆران به‌تایبه‌تیی‌و كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ ملـێ‌.

هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی یه‌كڕیزیی ناو ماڵی كوردیی‌و كۆتایی هێنان به‌م حاڵه‌تی لێكترازانه‌ سیاسییه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستانی ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی دژوار كردۆته‌وه‌.

هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ داوای كرد دانوستان‌و گفتووگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌زووترین كات ده‌ست پێبكات‌و كاری جیددی بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌م قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كوردستانیی‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ده‌زگا شه‌رعییه‌كان.

یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌ كوردستان

 

263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure