فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر بۆ دامودەزگاکانی ھەڵەبجە دابینکراوە
12/1/2017

هەڵەبجە- ژیار کامیل

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێم بەوەکالەت ڕایگەیاند، ئینتەرنێتی بێبەرامبەریان بۆ زیاتر لە ٥٠ دام و دەزگای حکومی لە پارێزگای ھەڵەبجە دابین کردوە.

مەولوود باوە موراد وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێک دا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوە، ھاتووە: لەئێستادا ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک (FTTH) کە ئینتەرنێتی بێسنورەو چاودێری دەکرێت لەپارێزگاکانی ھەولێرو دھۆک بەرکارەو لەوڕێیەوە باشترین خزمەتی ھاوڵاتیان دەکەین لەو خزمەتگوزاریە تا زۆرترین سوودی لێ ببینن بەنرخێکی گونجاو لە ئاست نرخە نێودەوڵەتیەکان".

ئەوەش ھاتووە:"لەسەرەتای بەپارێزگابوونی شاری ھەڵەبجەوە بڕیاماندا بەوەی جگە لە بڕیاری کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکانی وەک (بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەو پۆستەو گەیاندن و کەشناسی) ئەوپەڕی تواناو خزمەتەکانمان بخەینەگەڕ تا لەڕێگای وەزارەتەکەمانەوە باشترین و زۆرترین خزمەتگوزاری بەو شارە بکەین و بۆ ئەم مەبەستەش بۆ زیاتر لە ٥٠ فەرمانگەو دام و دەزگای حکومی ئینتەرنێتی بێبەرامبەرمان بۆ دابین کردن بەرێگای تۆڕی ئینتەرنێتی میریەوە".

ھەروەھا ھاتووە، لەدواھەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن پرۆژەی تەندەری ڕاستەوخۆ بۆ قەزاو ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجەو ھەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کە پرۆژەی فایبەر ئۆپتیک (FTTH)ی ئینتەرنێتی بێسنورەو پرۆژەکە بڕیاری لەسەر درا کە بخرێتە کێبڕکێی ڕاستەوخۆ بۆ کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت.

 

162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure