فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە پێنجەمین کۆنفرانسی خۆی بەست
30/1/2017

هەڵەبجە - ژيار كاميل

 

ئەمڕۆ 30ـی کانوونی دووەمی 2017، بە بەشداری بەرپرسانی حکومی و حزبی و پەرلەمانتارانی کوردستان، ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە پێنجەمین کۆنفرانسی ناوخۆی بەست و سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکەیان دیاریکرد.

مەنزەر عەلی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە لە وتارێکدا ڕایگەیاند:"ئەمڕۆ ئەنجومەنەکەمان بە دروشمی (سەرەڕای قەیرانەکان لە کاری پێکەوەیی و خزمەتکردن بەردەوام دەبین)، پێنجەمین کۆنفرانسی خۆی سازکرد، ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە لە ماوەی زیاتر لە 10ساڵی تەمەنی پێکهاتنیدا خاوەنی دەیان و خەرمانێک لە چالاکی نەوعی و جۆراوجۆره، وە بەردەوام کاری کرده بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی".

ڕاشیگەیاند:"ئەگەر چی ساڵی 2016 بەیەکێک لە خراپترین ساڵەکانی ماوەی تەمەنی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت وە چەندین قەیرانی (ئابووری،سیاسی،یاسایی) ڕووبەڕووی سیستەمی حکومرانی بوویەوە کە ئەمەش کاریگەری و لێکەوتە نێگەتیڤەکانی لەسەر هەموو جومگەکانی ئەم هەرێمە بەدەرکەوتووە و ئێمەی ڕێکخراوەکانیش بەدەرنین لەم کاریگەریانە، وەبگرە توانا و وزەکانی خۆشمان خستووەتە گەڕ تابتوانین ئەو ئەرکە مێژوویەی کە لەئەستۆمانە بەجێی بهێنین لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد:"لەدیارترین ئەو هەوڵانەش کۆبوونەوەمان بووە لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کووردستان بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەکی تر لە ڕێکخراوەکانی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کووردستان وە هەروەها هەوڵدان بۆبەستنی دیداری چەتری ئاشتی لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا لە پایتەختی ئاشتی".

ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە تۆڕێکی سەربەخۆی خۆبەخشە و زۆرترین ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی هەڵەبجه لە خۆدەگرێت و بەدروشمەکانی (خەڵک سالاری،ئاشتی،لێبووردەیی) کاردەکات و چاودێری دام و دەزگا حکومیەکان و کۆکردنەوەی ڕا جیاوازەکانی کردووەتە نەریتی کاری خۆی.

 

91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure