فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
فیكر لەكوێی ژیانی مرۆڤدایە
8/8/2016

فیكر لەكوێی ژیانی مرۆڤدایە

                                                                                           نێچیروان جاسم

   گومانی تێدا نییە, پێناسە و دیاریكردنی چوارچێوەیەك بۆ تیشك خستنە سەر چەمكی فیكر كارێكی ئەستەمە و بگرە مەحاڵیشە, چونكە چەمكی فیكر لەو باس و بابەتانەدایە, كە ناتوانرێت سنووری بۆ دیاری بكرێت, بەڵام دەبێت ئەوە بزانین باسكردن لە فیكر بەبێ‌ نەبەستنەوەی بە مرۆڤ كارێكی بێ‌ مانایە, چونكە فیكر و مرۆڤ وابەستەی یەكترن و بێ‌ مرۆڤ شتێكی نییە ناوی فیكر بێت.

   ئەگەر بۆ مەسەلەی فیكر, چاوێك بە قورئاندا بخشێنین, دەبین فیكر لە چەندین ئایەتدا باس و خواسی, بەڵام سەرنجی ئەوە دەدەین, فیكر بەشێوەی فرمان (فعل) هاتووە, نەك ناو, وەكو: یتفكرون, یتفكروا, تتفكرون, تتفكروا...هتد.ئەگەر وردبینەوە لەو ئایاتانەی ئەو كارانەی تێدا بەكارهاتووە, تێدەگەین: 

1_ئەو بەكارهێنانە لە فۆڕمی فرمان ( فعل) و بەتایبەتیش فرمانی ڕانەبردوو هاتووە, ئاشكراشە فرمانی ڕانەبردوو, زەمەنی ئیستا و ئایندە دەگەیەنێت. واتە فیكر كردەیە هەمیشەیی و تولانی و هەم ئیستاییە هەم ئاییندەییە.ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت فیكر زەمەن وا بەستەی ناكات, بەڵكو كردەیە لە دەرەوەی زەمەنێكی دیاریكراوەوەیە.

2_ئەو فرمانانە بەشێوەی كۆ بەكارهاتوون, ئەمە بۆ خۆی دەلالەتی ئەوە دەدات, كردەی فیكر بەرهەمی تەنیا تاقم و گرۆ و چین و توێژێك نییە و باقی خەڵكی لێ‌ بێ‌ بەشن, بەڵكو فیكر هەمووان تێیدا بەشدارن, هەریەك بەپێی ئاست و خواستی بۆ بیركردنەوە.

فیكر لە ژیانی مرۆڤدا, كاریگەری و كارتێكردنی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی هەبووە و هەیە.سەبارەت بەوەی جۆری فیكر چۆن بێت؟ ئەمە پرسیارێكی جەوهەرییە, چونكە دیاریكردنی جۆر و ئاراستەی بیركردنەوە بۆ تاك, ئەمە بۆ خۆی كوشتنی فیكرە و داماڵینی بەرگی ئازادیییە لە فیكر. هەر چۆنێك فیكر زادەی ژیانی مرۆڤە و مرۆڤ بەرهەمهێنەری فیكرە و هەر ئەو فیكرەش دووبارە مرۆڤ ئاراستە دەكات. فیكر پانتایەكی فرەی لە ژیانی مرۆڤ بۆ خۆی جێ‌ كردووەتەوە, بەتایبەتیش مرۆڤی بیرمەند و بیركەرەوە. ژیاری مرۆڤایەتی بەرهەمی فیكرە و لەگەڵ ژیار لە پەیوەندییەكی ڕاستەوانەدان, بەچەشنێك هەردەم ژیارێكی گەشەسەندوو و پیشكەوتوو فیكرێكی مەزن لە پیشتییەوە ئامادەیی هەیە و ژیار بەرەو پێشەوە دەبات و ژیارێكی دواكەوتوو لێكەوتەی فێكرێكی نەسازە.



351 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure