فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
هۆكاری دواكه‌وتووی كورد‌و نۆكه‌ری ئێمه‌‌و سه‌ركرده‌كانمان
23/8/2016

هۆكاری دواكه‌وتووی كورد‌و نۆكه‌ری ئێمه‌‌و سه‌ركرده‌كانمان

سه‌عد مه‌لا عه‌بدوڵلا گوڵپی

ده‌مێكه‌ ده‌وترێت كورد هه‌میشه‌ خه‌ریكی خۆخۆری بووه‌، به‌ڵام هه‌ر ئینكاری له‌وه‌دا ده‌كه‌ین و ده‌ڵێن، وانییه‌و ئێمه‌ وانین، به‌ڵام پێموابێت یه‌كه‌مین هۆكاری شكستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هیچكه‌سیتر نییه‌ جگه‌ له‌ كورد و به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانی.

داماوترین‌و دواكه‌وتووترین گه‌لێك هه‌بێت ئێمه‌ی كوردین كه‌ تا ئێستا نه‌مانتوانیوه‌ كیانێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆمان دروست بكه‌ین، چونكه‌ هه‌میشه‌ چاوی خۆمان گرتووه‌و كوێرانه‌ كه‌وتوینه‌ته‌ شوێن پێی سه‌ركرده‌كانمان، ئیتر مه‌گه‌ر له‌مێژوودا خوێندبێتمانه‌وه‌ یان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌وكات هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ین زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توله‌رێیان بۆ ئێمه‌ پاك ده‌كرده‌وه‌، له‌به‌ر خاتری كوردستان وخه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌بووه‌، به‌ڵكو كاریان بۆ گیرفانی خۆیان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ودیو سنووری دوور و نزیك ده‌كردو دواجار وه‌ك ئێستا ده‌كه‌وینه‌ نێو چاڵه‌ قوڕینه‌ی سیاسی‌و ئابووری‌و ناتوانین هه‌نگاوێكی جددی له‌مه‌ر چاره‌سه‌رێكی گونجاو هه‌ڵبنێن.

كه‌واته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ گه‌مه‌ی دۆڕاوی سیاسی‌و ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی سه‌ركرده‌كان نین، به‌ڵكو ئێمه‌ی هاوڵاتین كه‌ كوێرانه‌ بڕیار ده‌ده‌ین و بێ ئاگایانه‌ شوێن پێی ئه‌وان هه‌ڵده‌گرین‌و بێ شه‌رمانه‌ش به‌رگری له‌ خۆیان و حزبه‌كانیان ده‌كه‌ین.

زۆرجار كه‌سانێكی دونیا دیده‌ ده‌فه‌رموون (مێژوو دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌) كه‌م كه‌س بڕوا ده‌كات، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌میشه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ روخسارو شێوازێكی نوێوه‌. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین و كێشه‌ی سیاسی و ئابووری به‌سه‌ر ئه‌م كوردستانه‌دا هاتووه‌، كێ هۆكار بووه‌و كێ كارئاسانی كردووه‌ و كێ ترسنۆكانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ ده‌كات و كێ بوه‌ته‌ دارده‌ستی وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی؟ مه‌گه‌ر حزب و سه‌ركرده‌كانی كورد نین؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان هۆكار نین بۆ دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان هۆكار نین بۆ بڕینی قوتی خه‌ڵكی؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان هۆكار نین بۆ به‌كوشتدانی كوڕی هه‌ژاران له‌پێناو ئازادكردنی ئه‌و شوێنه‌ عه‌ره‌بنشینانه‌ی كه‌ پێشتر و ئێستاو به‌دڵنیاییش له‌ داهاتوودا بینیمان و ده‌یبینین كه‌ چۆن خوێنی كوردیان حه‌ڵاڵ كردووه‌ و ده‌یكه‌ن؟ زۆرشتیتریش....؟ به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تیانه‌ش كه‌ به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌ داماوه‌ خۆش باوه‌ڕه‌دا دێت، تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ دووربینانه‌ و ووردبینانه‌ و حه‌كیمانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ داهاتووی خۆی و نیشتمانه‌كه‌ی بكات و هه‌وڵی گۆڕینی ژێرخانی به‌سه‌رداسه‌پێنراوی حوكمڕانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی كوردستان بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌جیاتی روونتر بیر بكه‌ینه‌وه‌ بۆ رونكردنه‌وه‌ی رێره‌وی داهاتوومان، دڵنیام و دڵنیام، ئه‌گه‌ر سبه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی حزب و سه‌ركرده‌كان دروستیان شكردووه‌، یه‌كه‌مین كه‌سانێك كه‌ خوێنی خۆمان تاڵ ده‌كه‌ین و پێشبڕكێ ده‌كه‌ین بۆ ده‌نگدان و روخساری خۆشه‌ویستانمان له‌ خۆمان ده‌تۆرێنین ئه‌و كه‌سانه‌مانین كه‌ ئێستا له‌ تیڤی و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌ زار و پێنوسه‌كانمان سه‌ركرده‌كانمان ده‌شۆین!!! به‌داخه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ین كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌ دۆڕاوه‌كانمان ده‌كه‌ین و بانگه‌شه‌ی بۆرینه‌ و درۆینه‌ به‌ گوێی خه‌ڵكی زۆرینه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ داماوه‌دا ده‌ده‌ین له‌پێناو وه‌رگرتنی ئافه‌رینێك یان وه‌رگرتنی كه‌مێك له‌و چڵكاوه‌ مادییه‌ی كه‌ له‌ده‌ستی سه‌ركرده‌كانه‌وه‌ ده‌چۆڕێته‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام دواجار ئه‌م كاڵفامیه‌ی ئێمه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ دروست نه‌بوونی كیان‌و ئابووری سه‌ربه‌خۆ و دواجاریش گیڵی سه‌ركرده‌كانمان وا ده‌كات ئاواتی هه‌زاران ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بخه‌ینه‌ ژێر گڵ.

به‌ كورتی و به‌ كوردی بێكه‌سی شاعیر راستی وتووه‌ و باش پێكاوێتی و به‌داخه‌وه‌ هه‌میشه‌ هۆنراوه‌كه‌شی به‌ زیندویی ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت: كورد ئه‌به‌د ناگاته‌ مه‌قسه‌د نۆكه‌ری بێگانه‌یه‌ دوو دڵن پیسن له‌گه‌ڵ یه‌ك بۆیه‌ وا بێلا‌نه‌یه‌ میلله‌تێكن بۆ نه‌مانی یه‌كتری هه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن داخه‌كه‌م ورد و درشتی شێت و شه‌یدای ئانه‌یه‌ سه‌نعه‌ت و عیلم و مه‌عاریف زه‌ڕه‌یه‌ك باوی نییه‌ پیاوه‌تی لایان به‌ته‌نها چه‌فته‌ و جامانه‌یه‌!



295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure