فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
کوردستانیش پێویستی به‌لێبوردنی گشتییه‌ به‌لام
26/8/2016

کوردستانیش پێویستی به‌لێبوردنی گشتییه‌ به‌لام

د.شوان قه‌لادزێی

له‌ مانگی مایسی 2014پرۆژه‌ی لێبوردنی گشتی مان پێشکه‌ش به‌سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کرد،وه‌له‌ 2014/10/18خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆکرا، دوواتربۆوه‌رگرتنی راو سه‌رنجی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌مه‌به‌ستی راپۆرت نوسین له‌سه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان کرا،نکۆلیش ناکرێت له‌مپه‌ری زۆری له‌به‌رده‌مدا هه‌بوو،بریار بووله‌خولی پایزه‌ی 2015خویندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆبکرێت و په‌سند بکرێت به‌لام فریا نه‌که‌وت په‌کی په‌رله‌مانیان خست و قفڵێکی پۆلایین له‌ده‌رگای هۆڵی په‌رله‌مان دراو و تائێستا به‌داخراوی ماوه‌ته‌وه‌ و تائێستا هیچ ئیراده‌یه‌ک به‌دی بناکرێت بۆکاراکردنه‌وه‌ی.......
رۆژی رابردو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێبوردنی گشتی ده‌رکرد،گومانی تیانییه‌ ئه‌م لێبوردنه‌ بۆکوردستانیش پێویسته‌ به‌تایبه‌ت بۆئه‌وزیندانیانه‌ی ئاشته‌وایی کۆمه‌لایه‌تییان ته‌واوکردووه‌،چونکه‌ دۆخی سزادراوان و حوکمدراون له‌گرتوخانه‌ چاکسازیه‌کانی سلیمانی و دهۆک و هه‌ولێرله‌روی ته‌ندروستی و ده‌رونی وجێگه‌وژیان و خزمه‌ت گوزاریه‌وه‌ له‌ئاستی پێویستدا نییه‌و به‌شێکیشیان ماوه‌ی زیندانییان ته‌واو کردووه‌و ئازاد نه‌کراون و تیاشیاندا هه‌یه‌ 10ساله‌ گیراوه‌ به‌لام دادگایی نه‌کراوه‌،،، ئه‌مه‌و ده‌یان کێشه‌ی تر،،،،،،،
هه‌رچه‌نده‌ پێمان وایه‌ حکومه‌تی قه‌یراناوی دۆخێکی هینده‌ پر قه‌یراناوی و هه‌ژاری هیناوه‌ته‌ ئاراوه‌ بۆخه‌لکی کوردستان به‌و هۆیه‌وه‌ کوردستان وه‌ک زیندانێکی گه‌وره‌ی لێ هاتووه‌وجیاوازییه‌کی وای له‌گه‌ل زیندانیانی گرتوخانه‌کاندا نییه‌ 
سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ هه‌مو لایه‌ک دلنیا ئه‌که‌ینه‌وه‌ کاتێک دۆخه‌که‌ ئاسایی بۆوه‌ له‌ سه‌رپرۆژه‌که‌ به‌رده‌وام ئه‌بین ..



273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure