فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
بنەماكانى وتارى ئيسلامى
26/12/2016


الحمدللە والصلاة والسّلامُ علی سیدنا محمد و علی آلە و صحبه ٲجمعین..

وتاری ئایینى واتا: کلمة طیبة و موعظةً حسنة، وتاری ئاینی واتا: هەوڵدان بۆ بڵاو کردنەوەی پەیامی خوا و عقیدە و شەریعەت و ڕەوشت و ئاکاری مامەڵەکردن بۆ ئەوەی خەڵک بە ڕێگایەک ئاشنا بکرێت کە بەختەوەری دونیا و قیامەتی بۆ مسۆگەر بکات.
زۆر زەڕوڕە کە پەیامی خوای گەورە بە هەموو لایەکدا بگەیەنرێت لە هەموو زەمەنێکدا موسوڵمانان دەرکیان بەم ضرورەتە کردوە و هەوڵیان داوە بەشێوازی جۆراو جۆر و بە ئسلوبی کاریگەر ووتارێکی گشت گیر کە هەموو چین و توێژەکان بگرێتەوە بگەیەنن ووتاری و بانگەواز ڕێڕەوی پێغەمبەران و پیاو چاکانە بۆ ڕۆشن کردنەوەی ڕێگای ڕزگاری و بەختەوەری بۆ هەموو جیهانیان پێویستە لەسەر ووتاربێژ و بانگخواز کە هەموو هۆکارەکان بگرنەبەر بۆ بڵاو بوونەوە و چاندنی تۆوی خێر و چاکە لە دڵی هەمووانداو بەردەوام پڕۆژەی چاکسازی و چارەسەریان پێ بێت بۆ ئەو کێشانەی کە جیهانی گرتۆتەوە هەروەک لە کۆندا چۆن یوسف سەلامی خوای لەسەر بێت بە عقل و مەنتیق ووڵاتێکی لەقات و قڕی ڕزگار کرد و لەم سەردەمەشدا بینیمان چۆن ڕوسیایە و زەبەلاحی و بێ دینییەی خۆی پەنای بۆ شارەزایان و زانایانی ئیسلامی ئەزهەر برد بۆ چارەسەرکردنی ئەزمە و قەیرانی دارایی ووڵاتەکەی.
بانگەواز و پەیام ئەرک و تەکلیفە کە خوای گەورە خستویەتیە سەرشانی پێغەمبەران و زانایان هەروەکو لە سورەتی المائدة دا ئەفەرمێت( يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ)، یان پێغەمبەرمان صلی اللە علیە وسلم ئەفەرمێت (بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَة).

ئافاتەكانى وتارى ئيسلامى:
۱- بەر تەسککردنەوەی بازنەی ووتار لە حیزب و مەزهەب و دەستە و تاقمێکی دیاریکراودا.. وە ئیدیعا کردنی هەریەک لەو دەستە و تاقمانەی کە ئەوان لەسەر حەقن و ئەوانەی دیکە باتڵن کە ئەمەش پێچەوانەی ( فَلَا تُزَكُّوا أَنْفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى).
۲- تێکڕاو دووبارە و چەندبارە کردنەوەی چمکێک یان بابەتێکی دیاریکراو و نەبوونی خواستی داهێنان و شتی نوێ.
۳- وەستان(جمود) لە ووتار و دەربڕیندا و هەوڵنەدان بۆ نوێ گەرایەتی لە شێوازی دەنگ و دەربڕین و خوێندنەوە بۆ دەقەکان.
٤- داخران و قەتیس بوونی ووتار بێژ و بانگخواز لە شوێنێکدا و تێکەڵ نەبوونیان بە جەماوەر.
٥-لاساییکردنەوە.
٦- بێ هەڵوێستی ووتار بێژ و بانگخواز لە بەرامبەر تەوژمە دژەکانی و لاوازیان بەرامبەر دوژمنانی دینی خوا و بێ توانایی لە ڕووبەڕوبوونەوەی نەیارەکانیان لە کاتێکدا پێویستە زۆر بوێرانە بدوێن.
۷- خەریک بوونی موسوڵمانان بەخۆیانەوە و تانە و تەشەردان لە یەکتری و بریندارکردن و تۆمەتبارکردنی بەرامبەر.

هۆکارەکانی سەرکەوتنی ووتاری ئیسلامی
١- پێویستە ووتاری ئیسلامی ربّانی بێت لە مبادئ و سەرچاوەکەی وە تەرکیز بخاتە سەر کاکڵە و خاڵی سەرەکی ئیسلام کە ئەویش ڕزگاربوونی مرۆڤایەتییە لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکی.
٢- پێویستە ووتاری ئیسلامی گشت گیربێت بۆ هەموو مرۆڤایەتی لە دنیادا چونکە ووتاری ئیسلامی جیهانییە ( وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)، نابێت ئەم پەیامە پیرۆزە گشت گیرە لە نەتەوە و زمان و ڕەنگ و ڕەگەز و دەستە و تاقم یکدا بچووک بکرێتەوە.
٣- مرۆڤایەتیبوون لە ووتار و هەڵس و کەوتدا و موراعاتکردنی هەستی خەڵک بە گشتی و بڵاوکردنەوەی خێر و چاکە و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموان.
٤- وەسەتیەت لە مەنهەج و پڕۆگرامدا پێویستە ووتاری ئیسلامی تەوازون ڕابگرێت لە نێوان ئەرک و ماف و ریعایەتی هەموو کەس بکات وە هەموو لایەنی ژیان لە بەرچاو بگرێت بەبێ ٳفراط و تفریط و ئیسراف.
٥- یجابی بوونی ووتار پێویستە ووتارەکان سوودمەند بن و خزمەت بە مرۆڤایەتی بکات وەک هاندانی خەڵک بۆ دوورکەوتنەوە لە خۆ پەرستی و تەمەڵی و بەرژەوەندی پەرستی و فێری خۆشەویستی خەڵک و لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندی گشتی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بکات.
٦- دادگەری :- پێویستە ووتاری ئیسلامی هانی خەڵکبدات بۆ عەدل و ئینصاف چونکە عەدل بنەڕەتی بینای موجتەمەع (کۆمەڵگا)یە و خوای گەورە عەدل سەر ئەخات ئەگەر لای کافریش بێت.
٧- پێویستە ووتاری ئیسلامی دادگەری کۆمەڵایەتی عەدالەتی ئیجتماعی بەرجەستە بکات چونکە بنەمای ئایین چەسپاندنی دادگەری کۆمەڵایەتیە و خوای گەورە جیاوازی نەهێشت لەناو هیچ چین و توێژێکدا و هەموو وەک یەکن لە ئەرک و مافدا هەروەکو پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم دەفەرمێت ( الناس سواسية كأسنان المشط، لا فضل لعربي على عجمي، إنما الفضل بالتقوى) بۆیە دەبێت ووتاری ئیسلامی هاندەر بێت بۆ ڕێزگرتن و هاوکاریکردن و تەعاطوفی یەکتر.

بنەماکانی ووتاری ئیسلامی:

٨- پێویستە ووتاری ئایینی هاندەر بێت بۆ پڕکردنەوەی کاتەکانی مرۆڤ بەشتی بەسوود و دوور کەوتنەوە لە تەمەڵی و تەوەزەلی و ڕێنومایی خەڵک بکات بۆ بە گژا چونەوەی بێکاری کە بووە بە دیاردەیەکی جیهانی.
٩- پاراستنی ژینگە پێویستە ووتاری ئایینی گرنگی بدات بە جوان کردنی ژینگە و پاراستنی پاک و خاوێنی کە بە هۆی شۆڕشی پیشەسازییەوە ژینگە پیسکراوە هەروەکو خوای گەورە ئەفەرمێت( وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْض بَعْد إِصْلَاحهَا).
۱۰- شمولیەت و(گشتگیری) لە ووتاردا هەبێت و مرۆڤایەتی بە ڕێگایەکدا بەریت کە ڕاست و دروست بێت و تەوازونی بەینی دین و دونیا و قیامەت بپارێزیت و هیچ کامیان غافڵ نەکات.
۱۱- تەتەوع لە ووتاردا هەبێت و بایەخ بە شتی نوێ.
۱۲- حیکمەت لە ووتاردا بەکار بهێنیت، حیکمەت واتە دانانی شت لەکاتی خۆی و لە شوێنی خۆی بەبێ کەم و زیاد بزانێت لە چ موناسەبەیەکدایە و بۆ ئەو ئەو موناسەبەیە چ ووتارێکی پێیە.
۱۳-پێویستە ووتار بە تەدریجی بێت و بە ئسلوبێکی جوان بەرە بەرە ژیانی خەڵک ڕێک بخات بەو جۆرەی کە خوا پێی خۆشە.
۱٤- پێویستە ووتاری ئایینی أصل ببەسیتەوە بە عصر (سەردەم) بە پێی بەرژەوەندی گشتی ئوممەت و تایبەت مەندییەکانی ئوممەت لەبەرچاو بگرێت و شتەکانی سەردەم ببەسیتەوە بە بنەما بەرز و پیرۆزەکانی.
۱٥- لە هەمووی گرنگتر و خاڵی جەوهەری ووتار ئەوەیە کە مەبەست و نیەتی لێی بەدەست هێنانی ڕەزامەندی اللە بێت نەک به ده ست هینانی ره زامه ندی حیزب و به ریوه به ر و ده سه لاتدار ودەوڵەت الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا اللَّهَ ۗ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ حَسِيبًا
ئەولەویەت
موراعاتکردنی ئەولەویەت لە ووتار و لە کرداردا زۆر پێویستە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام زۆر ڕەچاوی ئەولەویەتی کردوە لە تەشریع و ئەحکامدا، و زانایانی ئومەت وای بۆ دەچن کە ئەولەویەت سونەتێکی تەشریعیە و لەسەر ئەم ئەساسە قاعیدە فیقیەکانیان بنیات ناوە.
بۆ نمونە:
شەرع ئەولەویەتی فەرضی داوە بەسەر سوننه ت و نافله دا
ئەولەویەتی نص (دەق) ی پێش ئیجتیهاده
درء المفاسد (ڕێگری لە خراپە) پێش جلب المصالح.
بەرژەوەندی گشتی پێش بەرژەوەدی تایبەتی.
أحف الضررین و أهون الشّرین لە پێشترە لە ضرر أکبر و شر أخطر
وە موحارەبە وبەگژا چوونەوەی شیرکی جەماعی لە پێشترە لە بەگژ چونەوەی شیرکی فردی ..... و هکذا
ئاسان کاربێت و کاری خەڵکی ئاسان بکات و گرانی نەکات لەسەریان هەروەکو پێغەمبەرمان صلی اللە علیه وسلم دەفەرمێت ( يسِّروا ولا تعسِّروا،وبشِّروا ولا تنفِّروا) ئاسانی هەڵدەبژارد.
لە خاڵە ئیجابییەکانی وتاری میانەڕەو بۆ تاک و کۆمەڵگا بریتییە لە:
۱- بڵاو کردنەوەی تۆوی خێر و چاکە و خۆشەویستی و نزیک بوونەوە لە یەکتر و پێکەوە ژیان و قبوڵکردنی یەکتر.
۲- سەقام گیربوونی ئاشتی و ئارامی.
۳- یەک خستنی ووتاری ئایینی و نەهێشتنی پەرتەوازەیی هەروەکو خوای گەورە ئەفەرمێت ( وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ ).
خیطاب و بانگەواز بۆ بەکخستنی ڕێزی موسوڵمانان بێت. و دوور دەکەوێتەوە لە تەعەصوبی حیزبایەتی و مذهبی و تأیفی.

 



184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure