فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
له‌شه‌نگال بۆنی شه‌ڕی کوردکوژی دێت:
28/12/2016


     (بانگه‌وازێک بۆلایه‌نه‌سیاسیه‌کانی کوردستان)


هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگریناوی به‌رپرسانی بالای حزبه‌ کوردیه‌کان له‌ یه‌کتری له‌سه‌رشه‌نگال مه‌ترسیداره‌و بۆنی شه‌ڕی ناوخۆی لێ دێت و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش به‌دڵنیایی به‌شدارن له‌ دانانی پلانی ژه‌هراوی و تێکدانی زیاتری ناوماڵی کورد..
له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌زوترین کات له‌سه‌رئاستی بالای پارته‌سیاسیه‌کانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان کۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ئه‌نجام بدرێت و دۆخه‌که‌ به‌گفتوگۆچاره‌سه‌ر بکرێت و هه‌ڵه‌کانی شه‌ری ناوخۆی سالی1992دوباره‌نه‌بێته‌وه‌ و ئه‌زمون و په‌ندو ئامۆژگاری له‌شه‌ری خویناوی ساڵانی ڕابردوی کوردکوژی وه‌ربگرێت وهه‌ڵه‌کان دوباره‌ نه‌که‌ینه‌وه‌..
له‌کوردستان ده‌یان قه‌یران و کێشه‌ ی دارایی ویاسایی و سیاسی وئاریشه‌ی هه‌مه‌ جۆرهه‌یه‌ و پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه‌،له‌به‌رئه‌وه‌ کاره‌ساتی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ جارێکی ترشه‌ری ناوخۆو کوردکوژی ده‌ست پێ بکاته‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا له‌بری به‌رگری له‌خاک و خه‌لک و ئاوی کوردستان ببنه‌ سوته‌مه‌نی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ و ژماره‌یه‌کی ترله‌ دایکان و باوکان و خوشکانی ولات جه‌رگیان بسوتێندرێت و ئاواتی دوژمنان بێته‌دی..
ئاشکراشه‌ هه‌رپارچه‌یه‌کی کوردستان له‌خه‌بات و تێکۆشاندا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و ئه‌بێت ڕێزی لێ بگیرێت و له‌بری ململانێ وهه‌ڕه‌شه‌ له‌یه‌ک کردن هاوکاری هه‌ماهه‌نگی له‌نیوان هێزو پارته‌کوردیه‌کان به‌رقه‌رارو پیاده‌ بکرێت..
له‌په‌رله‌مانی کوردستانیش شه‌ری کوردکوژی به‌هێڵی سوردانراوه‌ و قه‌ده‌غه‌ کراوه‌،له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌زوترین کات کۆتایی به‌هه‌ره‌شه‌و ئالۆزی بهێندریت و بانگه‌وازی کۆبونه‌وه‌و گفتوگۆ بکرێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.. پیویسته‌ په‌له‌ بکه‌ن و چی ترئه‌جیندای ولاتانی ناوچه‌که‌و خه‌ونی دوژمنان مه‌هێننه‌دی ،ده‌ردوئاریشه‌ی کوردان به‌ده‌ستی خۆیان تیمارو چاره‌سه‌ربکه‌ن ...چونکه‌ به‌دورنازانرێت مه‌به‌ست هه‌ڵگیرسانی ئاشوب و شه‌رله‌م کاته‌ هه‌ستیاره‌دا بۆکۆتایی هێنان بێت به‌ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له‌ به‌شه‌کانی کوردستان.



182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure