فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
ئایائیسلام په‌یوه‌ندى خودى یه‌ له‌گه‌ڵ خوا، یان به‌رنامه‌شه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و كاروباره‌كانى گه‌ل و كۆمه‌ڵگا؟
7/1/2017

حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیسلام له‌ سه‌رهه‌ڵدانى مرۆڤه‌وه‌ زۆر قۆناغى تێپه‌ڕاندووه‌، سه‌ره‌تا دین، ناوچه‌گه‌رى ، به‌ زمانى خودى نه‌ته‌وه‌كان بووه‌ ، وابوو له‌ یه‌ك هه‌رێمدا دوو پێغه‌مبه‌ر هه‌بووه‌، واش بووه‌ له‌ هه‌ر ناوچه‌ پێغه‌مبه‌رێك له‌ لایه‌ن خواوه‌ له‌و خه‌ڵكه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ ،ئه‌مانه‌ به‌زمانى قه‌ومه‌كانیان ده‌دوان و ئه‌گه‌ر په‌یامێك هاتبێته‌ خواره‌وه‌ له‌ شێوه‌ى سوحوف و له‌وحه‌و كیتاب وه‌كو سوحوفى موسى و ته‌ورات و ئینجیل و زه‌بوور گشتیان بۆ گه‌ل و سه‌رده‌مێك بوون،بۆ ڕێك كردنى كاروبارى ژیانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان و ڕزگار كردنیان له‌ زوڵم و خیانه‌ت و فه‌سادو تاوان،پێغه‌مبه‌ران حوكمیان كردوون و دادگه‌ریان له‌ نێوانیاندا جىَ به‌جىَ كردووه‌،خواش چاودێرى دادگه‌رى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شى كردووه‌و هه‌موویانى تاقیكردۆته‌وه‌،هه‌روه‌كو قورئان بۆ مان ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ دوو مه‌لائیكه‌ له‌ شێوه‌ى دوو كه‌سدا هاتوونه‌ لاى داود (علیه‌ سلام)،یه‌كیان گوتویه‌تى ئه‌م برامه‌و نه‌وه‌د و نۆمه‌رى هه‌یه‌و من ته‌نها دانه‌یه‌ك كه‌چى ده‌وێت لێم زه‌وت بكات.لێره‌دا داود زوو داوه‌رى ده‌كات و بڕیار ده‌دات كه‌ به‌ڵێ هه‌ن ده‌ست درێژى بۆ حه‌قى خه‌ڵكى ده‌كه‌ن.دووایى مه‌لائیكه‌ته‌كان له‌ پێش چاو ون ده‌بن و داود زانى له‌ داوه‌ریه‌كه‌یدا دادگه‌ر نه‌بووه‌، زوو بڕیارى داوه‌و له‌ كه‌مى دووه‌مى نه‌پرسیوه‌، بۆیه‌ به‌سوجده‌ دادىَ و ده‌پاڕێته‌وه‌ له‌ گوناهه‌كه‌ى خۆش بێت،ئه‌مه‌ نمونه‌یه‌كه‌ كه‌ دین هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆ به‌سه‌ر ڕاگه‌یشتنى كۆمه‌ڵ و تاك هاتووه‌، ته‌نها په‌یوه‌ندى خودى نییه‌ وه‌ك عیباده‌ت له‌ گه‌ڵ خواى خۆیدا، به‌لێم سه‌رده‌میش هه‌بووه‌، ڕه‌هبانیه‌ت ڕه‌وابووه‌، ده‌كرا یه‌كێك له‌ دواى وه‌رگرتنى ته‌علیماتى دین بچێت و له‌ گۆشه‌یه‌ك دوور له‌ كۆمه‌ڵگاو كارو بارى هه‌ره‌ وه‌زى، ژیانى ڕه‌به‌نى و په‌رستنى خۆى بكات.به‌لێم دینى ئیسلام كۆكراوه‌و كامڵى ته‌واوى دینه‌كانه‌،بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان هاتووه‌، به‌زمانى عه‌ره‌بى هاتووه‌.ڕه‌هبانیه‌ت و دووره‌ په‌ڕێزى له‌ كۆمه‌ڵگا،تیایدا یاساغه‌، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێ:
ڕه‌هبانیه‌ت له‌ ئیسلامدا نییه‌،پێغه‌مبه‌ر نه‌هاتووه‌ به‌ ته‌نها خوا په‌رستى بكات،ده‌نا كه‌س حه‌قى به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بوه‌،به‌لێم هه‌موو ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌كانى قبوڵ كرد،له‌ پێناو ڕزگاركردنى مرۆڤایه‌تى له‌ كۆیله‌یى،بت په‌رستى و نۆكه‌رى بۆ تاغون و ده‌سه‌لێتداران،له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیسلام په‌یوه‌ندى خودى نییه‌به‌ته‌نها به‌ڵكو ده‌بێت به‌كاروبارى نیشتمانت ڕابگه‌ی.ده‌نا دینه‌كه‌ت نا ته‌واو ده‌رده‌چێت.



172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure