فیدیۆ
نوێ ترین بەرھەمی سامی یوسف به‌ زمانی كوردی 2016

نوێ ترین بەرھەمی ئەحسەن حەسەن ٢٠١٥

یادەوەری بەفر بەشی دووه‌م ژيانى (مامۆستا ملا ابراهیم عبدالرحیم دەڵەمەری)
قورئانی پیرۆز
کاتەکانی بانگ
قورئانی پیرۆز بە دەنگی چەند قورئان خوێنێک
تەفسیری ھەمو قورئانی پیرۆز بە کوردی
کاروانی شه‌هیدان

توحفه‌ي‌ ژياني‌ ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌د
رۆژنامه‌ی باسك
#12
5/1/2013
خوێندنه‌وه‌


ئه‌رشیف
تراژیدیای چه‌كی ده‌ستی حزب
2/2/2017

ئێواره‌ی رابردوو كه‌ناڵی NRT راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌یلی ئیسلامییه‌كان و به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌و كۆمه‌ڵ بۆ چه‌ك و چه‌كداری، له‌رووماڵی هه‌واڵه‌كانی سه‌عات یانزه‌ی شه‌ودا من له‌دیمانه‌یه‌كی هه‌مان كه‌ناڵدا ره‌خنه‌و تێبینی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ رۆنامه‌وانییه ده‌ربڕی و وتم: له‌كاتێكدا باسی چه‌ك و چه‌كداری له‌كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه‌و ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانماندا نه‌كراوه‌ وه‌ك خۆیان له‌سه‌ره‌تای راپۆرته‌كه‌دا وتوویانه‌ ئیتر دروستكردنی هه‌واڵێكی وه‌ها چ پاساوێكی هه‌یه‌؟! ئێمه‌ له‌هه‌ر سێ لایه‌نی ئیسلامی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا نه‌ك بیرمان له‌دروستكردنی میلیشیای حزبی نه‌كردووه‌ته‌وه،‌ به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵ و خه‌باتمان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه‌ له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی خۆیداو وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌ك له‌حزب و دروستكردنی سوپای نیشتیمانی و كۆتایی ده‌خاله‌تی حزب بوو له‌ئاراسته‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌مه‌ له‌ئێستادا خواستی خودی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشه‌ .. ئێمه‌ پێمان وایه‌ كه‌ به‌حزبیكردنی چه‌كی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رچاوه‌ی هه‌موو قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌كان بووه‌و هۆكاری شه‌ڕی ناوخۆو دابه‌شبوونی كوردستان و سه‌روه‌رنه‌بوونی یاساو دروستنه‌بوونی حوكمڕانییه‌كی راست و دادپه‌روه‌ر بووه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا.. بۆ به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستانیش هه‌موو حزبێك و ته‌نانه‌ت هه‌ر هاوڵاتێكیش ئاماده‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت چه‌ك بۆ به‌رگری له‌وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه‌ نابێت له‌وه‌ڵامێكی له‌و شێوه‌یه‌ رووداوێكی وه‌همی بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی بخوڵقێنرێت!!.‌



152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌
وتار و سروود
وتاری هه‌ینی مامۆستا مەلا تاهیر بامۆكی به‌ ڤیدیۆ (پێشوازی ڕه‌مه‌زان و ئامۆژگاری و داواكاری‌) چەمکی ئەنفال لە نێوان ستەمکار و ستەملێکراودا مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌زاری مێزه‌ره‌ سپیه‌كانه‌وه‌ سەفەری بەفر " شەهید خدر كۆساری "
مافی کۆپی کردنی پارێزراوه‌ بۆ ماڵپه‌ری باسک نێت - 2012
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure